لە کامیرون بە هۆی لافاوەوە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کامیرون پێرێ شەو لافاو دروست بوو و زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کامیرون پێرێ شەو لافاو دروست بوو و زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە هەرێمی بافۆسامی باکووری یائۆندەی پایتەختی کامیرون بە هۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروست بوو. بە پێی زانیاری بەرپرسانی خۆجێیی، بە هەزاران خانوو ڕووخاون و تا ئێستا تەرمی ٤٣ کەس دوزراوەتەوە.
بەرپرسان ڕایانگەیاند، لەو ٤٣ کەسە ٢٦ کەسیان منداڵ و ١٤ کەسیان ژنن. دەوترێت، ژمارەی قوربانیان لەزیادبووندایە.
ف.ق