لە کۆنگۆ بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەوە ٥۰ کەس ژیانیان لەدەستدا

لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ ڕووداوی شەمەندەفەر کەوتووەتەوە و لە ئاکامیدا ٥۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لەوبارەوە سەرچاوەکانی هەواڵی کۆنگۆ بڵاویان کردووەتەوە:" ڕووداوەکە و قوربانیەکانی لێکەوتووەتەوە لە ئەنجامی دەرچوونی شەمەندەفەرەکە بووە لە هێڵەکەی". 
پەیوەست بە ڕووداوەکە، ستیڤە مبیکای وەزیری کاروباری مرۆیی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک لە تویتێکدا زانیاری زیاتری داوە ڕایگەیاندووە: "لە هەرێمی ماییباریدی کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵات شەمەندەفەرێک لە هێڵەکەی دەرچووە و لە ئاکامیدا٥۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون".

هـ.هـ