لە کەمپی پەناخوازان لە یونان ئاگرکەوتەوە

کەمپی پەناخوازان لە دوورگەیى میدیلی لە یونان ئاگری تیادا کەوتەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا. بەو هۆیەشەوە پەناخوازەکان دەستیان بە ناڕەزایەتى و راپەڕین کردووە.

کەمپی مۆریا یەکێکەلە گەورەترین کەمپەکانى یونان و ئەویش دوێنێ یەکشەممە ئاگرێک تیادا روویدا. بەپێى هەندێک لەسەرچاوەکان ٢ کەس گیانیان لە دەستداوە. پەناخوازێکیش رایگەیاندوە، ٣ تەرمیان لە ناو ئاگرەکەدا هێناوەتە دەرەوە. لە رێگەى فڕۆکەى تایبەتى کوژاندنەوەى ئاگر، ئاگری کەمپە کوژێنرایەوە.

دواى ئەو رووداوە پەناخوازانى کەمپەکە رایانگەیاند، هاوکاریی درەنگ گەینراوەتە پەناخوازن و بەو هۆیەوە ناڕەزایەتییان نیشانداوە. پۆلیسیش بە بۆمبی گازی رووبەڕووی پەناخوازەکان بووەتەوە.

بەپێى سەرچاوە خۆجێیەکان ئاگرەکە بە کەمپەکەدا بڵاوبووەتەوە و بەو هۆیەوە ٦ بۆ ٧ کۆنتێر و خانوویەک سوتاون.

پەناخوازەکان بە ئاژانسى هەواڵی فەرەنسا (ئەی ئێف پی - AFP)یان راگەیاندووە، دواى ٢٠ خولەک کار بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە کراوە و بەو هۆیەوە ئەوانیش توڕە بوون.

پەناخوازێکى ئەفغانی بە ناوی فیدوز رایگەیاندووە، دواى نیوسعات ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و وتی "ئێمە تەرمی ٢ منداڵ و ژنێکمان لە ئاگرەکەدا دەرهێناوە".

لەو کەمپەدا ١٣ هەزار کەس دەژین، کە ئەو کەمپە بۆ ٣ هەزار کەس ئامادەکراوە. بە گشتی نزیکەی ٧٠ هەزار پەناخواز لە یوناندان.

ژ.ت