لەناوبردنی بەرهەمی نەفرۆشراوی بازاڕلە فەڕەنسا قەدەغە کرا

پەرلەمانی فەڕەنسا پرۆژە یاسای بەرهەمە نەفرۆشراوەکانی پەسەند کرد. بەگوێرەی ئەو پرۆژە یاسایە، بەرهەمە نەفرۆشراوەکان لەناونابرێن.

ئەو پرۆژە یاسایە بۆ یەکەم جار لە جیهان، لە پەرلەمانی فەڕەنسا پەسەند کرا.

بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە، ئەو بەرهەمە نەفرۆشراوانەی کە ساڵانە نافرۆشرێن، بە ملیارێک یۆرۆ دەخەملێندرێن، ئەگەر ئەو بەرهەمانە نەبەخشرێن، دەبێت بنێردرێنە ڕیسایکلین.

هەر کەسێک ئەو بەرهەمە نەفرۆشراوانە لەناو ببات، بە ٣ هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت، کۆمپانیاش بە ١٥ هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت.

بەپێی یاساکە، ئەو بەرهەمانەی لە ڕووی تەندروستییەوە مەترسییان هەیە، لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە دان.

لە وڵات، هەموو ساڵێک نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ بەرهەم فڕی دەدرێت. بەرهەمی کانزایی، پاککەرەوە، ئارایشیی و پلاستیکیشیان تێدایە.

ئەو یاسایە دوای ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت.

ک-ش