ماکرۆن ناڕەزایی لە هەمبەرتورکیا دەربڕی

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ئەمانۆئێل ماکرۆن ڕایگەیاند، بەکارهێنانی کۆچبەران لەلایەن تورکیاوە بۆ ئەوەی لە سوریا شوێنێک بۆ خۆی دروست بکات، قەبوڵی ناکەن.

ماکرۆن لە چوارچێوەی ئاهەنگی ٧٠یەمین ساڵەی دامەزراندنی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ قسەی کرد، ڕەخنەی توندیشی لە تورکیا گرت. ماکرۆن سەرنجی ڕاکێشایە سەر پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ئەوانەی بنەماکانی دیموکراسی دەپارێزن لە تورکیا و ڕایگەیاند، بەو شێوەیە لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسای دەوڵەت دور دەکەوێتەوە.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا بابەتی کۆچبەر و پەنابەران وەکو کەرەستەیەکی گوشار بەکاردەهێنێت. باسی لەوەش کرد هیچ کات ملکەچی ئەو گوشارانە نابن.

ماکرۆن ئەوەشی وەبیر هێنایەوە، دەبێت تورکیا بەپێی ئەو پەیمانەی سێ ساڵ لەمەوبەر لەسەری ڕێککەوتبوون بجوڵێتەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە دەیەوێت بە بەکارهێنانی کۆچبەران لە سوریا شوێنیک بۆ خۆی دروست بکات، ئێمەش قەبوڵی ناکەن.

ک-ش