پێدەچێت برەخیت دوابخرێت

ناکۆکیەکانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورۆپا (برەخیت) بەردەوامن. پێدەچێت برەخیت بۆ 31ی ئەم مانگە دوابخرێت.

بۆ ئەوەی برەخیت لە 31ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، پێشنیازی تاوتوێکردنی لە نێوان بۆریس جۆنسۆ و یەکێتی ئەورۆپادا قبوڵکرا. بەڵام لە دەنگدانی دوومدا داواکاری جێبەجێکردنی لەم قۆناغەدا قبوڵنەکرا.

هەوڵەکانی بۆریس جۆنسۆن بۆ جێبەجێکردنی برەخیت  لەم کاتەدا بێئەنجام مایەوە. جۆنسۆن ڕایگەیاند، دوای دەنگدان، ئەوان لە پێشنیارەکە دەکشێنەوە و دەووترێت کە جۆنسۆن بە چاوێکی ئەرێنی لەم پێشنیارە دەڕوانێت و چاوەڕوانی بڕیاری پەڕلەمانە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی قبوڵی بکات و بڕیاری لەسەر بدات.

توسک دواخستنی ئەم قۆناغە پێشنیار دەکات

دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەورۆپا ڕایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی برەخیت بێ ئەوەی رێککەون لەسەری، دەتوانن کاتێکی زیاتر بە بەریتانیا بدەن.

سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەورۆپا دۆنالد توسک ڕایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە برەخیت بێ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، داوا لە 27 وڵاتی ئەندام دەکات، داواکاری بەریتانیا بۆ دواخستنی ئەم قۆناغە قبوڵ بکەن.

ف.ق