'پێویستە ڕێوشێوێنی نێونەتەوەیی لە دژی هاوکاری تورکیا بۆ داعش بگرێتەبەر'

مارکۆس ویچێل-ی پەرلەمانتاری سوید داوای هاوپەیمانییەکی نێونەتەوەیی دەکات بۆئەوەی ڕێوشوێن بگیرێنەبەر بەرانبەرتورکیا و ئەو وڵاتانەی هاوکاری داعش دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارە پرۆژەیەکی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکات لە پەیوەندی تورکیا و وڵاتانی دیکە کە هاوکاری چەتەکانی داعش دەکەن، سوێد دەستپێشخەری ئەوە بکات تا هاوپەیمانییەتێکی نێونەتەوەیی دروست بکرێت.

ویچێل ئەوەی ڕاگەیاند، لە تورکیا بە شێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو گوشار دەخرێتە سەر کەمایەتییەکان و بیروڕای جیاواز و وتی: "تورکیا بە داگیرکردنی وڵاتی دراوسێ یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات و ڕەفتارەکانی لە سوریا، ڕەفتاری ئیمپریالیزمە".

راشیگەیاند، لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، پەیوەندی تورکیا و چەتەکانی داعش زیاتر ئاشکرا بوو.

ویچێل ئەوەشی خستەڕوو، دەزانرێت تورکیا لە ئدلب پشتیوانی چەتەکانی ئەلقاعیدە دەکات و وتی: "جیهادییە بیانییەکان بۆ بەشداری خەلیفایەتی و ڕێکخستنەکانی تیرۆر ببنە سوریا، تورکیایان وەکو وڵاتێکی ترانزێت بەکارهێناوەن هەروەها گرنگترین شتیش کورد و ئەو مەدەنییانەی لە داعش هەڵهاتن لە سنووری تورکیا وەستێنران. هێزە ئاسایشەکانی تورکیای سەرسنوور، دەستڕێژی گولـلەیان لە هەندێکیان کرد".

ویچێل وتیشی، داعش نەوت و هەندێک شتی دیکەی دەفرۆشتە تورکیا، ئەوەش سەرچاوەی بنەڕەتی و سەرەکی هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستییە.

ک-ش