پەرلمانتارێکی پارتی چەپی سوید: داواکاری لەیلاگیوڤەن داواکاری منیشە
لیونا سزاتماری والداوو پارلمانتاری پارتی چەپی سوید وتی، " داواکاری لەیلاگیوڤەن داواکاری منیشە."
لیونا سزاتماری والداوو پارلمانتاری پارتی چەپی سوید وتی، " داواکاری لەیلاگیوڤەن داواکاری منیشە."
لیونا سزاتماری والداوو پارلمانتاری پارتی چەپی سوید داوای کرد کە داواکارییەکی لەیلاگیوڤەن پەرلمانتاری هەدەپە جێبەجێ بکرێت کە بۆکۆتایی هێنان بۆگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ٧٣ ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
واڵداوو لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە وتێیدا وتوویە کە لەیلاگیوڤەن بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرئۆجالان ٧٣ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە.
ئەوپەرلمانتارەی پارتی چەپی سوید لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی خۆیدا وتی، " من پشتیوانی خۆم لەلەیلاگیوڤەن دەردەبڕم. دوواکارییەکەی لەیلا گیوڤەن داواکاری منیشە. دەبێت ڕێگە بۆ چاپێکەوتنی بنەمالە و پارێزەرانی عەبدولائۆجالان خۆش بکرێت و درگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە."
ک٠ش