پەرلەمانی بەریتانیا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەسەند کرد

دوای ڕازیبوونی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، هەڵبژاردنی پێشوەختەیان لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ پەسەند کرد.

دوای کێشمەکێشێکی زۆر لەسەر کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، دوێنێ پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیاری بوریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ڕۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، پەسەند کرد.

پێش ئەمە پارتی کرێکاران کە ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی جۆنسۆنە، دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو و هۆکارەکەشی دەگەڕاندەوە بۆ ئەوەی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورپا بەبێ ڕێککەوتن دەکرێت و زیان دەگەیەنێتە بەریتانیا.