چیلی: ناڕەزایی هاوڵاتیان بەرفراوان دەبێت و حکومەت سوپا دەجووڵێنێت

خۆنیشاندانەکانی وڵاتی چیلی کە لە هەینی ڕابردووە لە دژی گەندەڵی و نادادپەروەی حکومەت بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانی دەستی پێ کردووە بەردەوامە. لە ئێستادا بارودۆخەکە ناهەموارە و حکومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و دەستی بە جووڵاندنی سوپا کردووە.

ناڕەزایی هاوڵاتیانی وڵاتی چیلی

ناڕەزایی دژی زیادکردنی باجی سەر میترۆ و هۆکارەکانی گواستنەوە و سۆتەمەنی کە لە 19ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە، رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت و لە ئێستادا هاوڵاتیان لەدژی نایەکسانی لە دابەشکردنی داهاتی وڵات ناڕەزایی توند نیشان دەدەن. خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێکەوتەوە و حکومەتی چیلیش لە دوای ساڵی 1990وە بۆ یەکەم جارە هێزەکانی سوپا لە دژی خۆپیشاندەران دەجووڵێنێت.

لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیێندراوە و سوپ او هێزە ئەمنیەکان بە شێوەیەکی توند لەدژی خۆپیشاندەران وەستاونەتەوە.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە سانتیاگۆی پایتەختی چیلی و زۆربەی شارەکانی تری ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیێندراوە و تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشی سوپا و هێزە ئەمنیەکاندا بۆ سەر خۆپیشاندەران 42 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش بێسەروشوێنن. هەروها تا ئێستا نزیکەی 2 هەزار کەسیش دەستگیر کراون.

ف.ق