ئەمڕۆ لە شاری سوچی گەشتیاری ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ڕژێمی تورکیا سەبارەت بە باکوری سوریا کۆبوونەوە. پاش کۆبوونەوەکە هەردوولا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوەکەیان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کرد.
پوتین رایگەیاند: قسەمان کرد لە سەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا و جەختم کردەوە کە کورد بەشێکن لە سووریا نابێت پشتگوێ بخرێن.
ناوبراو ئاشکرای کرد: لەگەڵ تورکیا رێککەوتنێکی ۱۰ خاڵیمان واژۆ کردوە و لە میانیدا ۱٥۰ کاتژمێری دیکە ئاگربەست درێژ کراوەتەوە و بڕیاریش دراوە سوپاکان تورکیا و ڕووسیا دەورییەی هاوبەشیان لە سەر سنوری نێوان تورکیا و باکوری سوریا هەبێت.
دەقی ریککەوتنە ۱۰ خاڵییەکە:
۱- هەر دوولا پابندی خۆیان بە پارێزگاری لە یەکپارچەیی سیاسی و خاکی سووریا و نیگەرانیەکانی تورکیا ن
۲- هەردوولا جەختیان لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە.
۳- بە قووڵایی ۳۲ کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە گرێ سپی و سەرێ کانی پارێزگاری لێدەکرێت.
٤- جەخت لە رێککەوتننامەی ئەدەنە کرایەوە و رووسیا لە کاتی پێویستدا ئاسانکاری بۆ رێککەوتننامە دەکات.
٥- لە ۲۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ لە پاش کاتژمێر ۱۲:۰۰ی نیوەڕۆوە پۆلیسی سەربازی رووسیا و هێزی سەربازی سوریا دەربازی سنوری باکوری سوریا دەبن و هێزی کوردی بە قوڵایی ۳۰ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا - سووریا بۆ دواوە دەکشێنەوە و کشانەوەکە لە ماوەی ۱٥۰ کاتژمێردا جێبەجێ دەکرێت و دەوریەی هاوبەشی ڕووسی و تورکی لە سەر سنور ئەرکدار دەکرێن.
٦- یەپەگە و قەسەدە لە منبج و تەلڕەفعەت دەکشێنەوە.
۷- هەر دوولا کار بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی پەنابەران دەکەن.
۸- هەوڵی هاوبەش بۆ دزەپێنەکردنی تەرۆریستەکان دەخرێتەگەڕ.
۹- میکانیزمێکی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەدۆزرێتەوە.
۱۰- هەر دوولا کار بۆ چارەسەری هەمیشەیی قەیرانی سیاسی سوریا دەکەن.
هـ.هـ