ڕژێمی سوودان ڕووخێنرا
دوای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆری سوودان عومه‌ر به‌شیر له‌ژێر فشاری گه‌لدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، داموده‌زگه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند، هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان ئازاد ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆری سوودان عومه‌ر به‌شیر له‌ژێر فشاری گه‌لدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، داموده‌زگه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند، هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان ئازاد ده‌كرێن.
پاش چه‌ندین مانگ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ل له دژی ڕژێمی سوودان، عومه‌ر به‌شیر كه ٣٠ ساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتدار بوو ناچار كرا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. داموده‌زگه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته ڕایانگه‌یاند، هه‌موو زیندانییانی سیاسی ئازاد ده‌كرێن.
سوپای سوودان ڕایگه‌یاند، له نزیكترین كاتدا ڕاگه‌یه‌نراوێكی گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه. سه‌رۆكی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی كه‌مال عهبدولمهعرووف ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی به‌رپرسایه‌تییان هاوڵاتییان ده‌پارێزن.
هاوكات ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌مه‌به‌ستی خۆشحاڵی ده‌ربڕین ڕژانه مه‌یدانه‌كان و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنیان كرد. ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی سوودان به‌رنامه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕووماڵی ئاهه‌نگ و خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ل ده‌كات.
چالاكانی كۆمه‌ڵگه كه چه‌ندین ڕۆژه له به‌رده‌م باره‌گه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له خرتوومی پایته‌خت كۆده‌بنه‌وه، درووشمه‌كانی «ڕژێم ڕووخا» ده‌ڵێنه‌وه. سوودانییه‌كان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن. به‌شێكیان نووسیویانه «به‌شیر ڕۆیشت، ئێمه سه‌ركه‌وتین».
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی پارتییه‌كه‌ی به‌شیر
یه‌كینه‌كانی سوپای سوودان له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی پایته‌خت جێگیر كران و پرده‌كانیان داخستن. به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كینه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه باڵی ئایدیۆلۆژیی پارتیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه به سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ر به‌شیر. پارتیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پلانی داده‌نا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه (ئه‌مڕۆ) بۆ پشتیوانی له به‌شیر خۆپیشاندان ساز بكات، به‌ڵام ئه‌و پلانه شكستی هێنا.
له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه داموده‌زگه ههواڵگریییهكانی سوودان هه‌وڵێكی زۆریان دا بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و بۆمبی گازییان به‌كارهێنا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان و ١١ سیڤیل له خۆپیشاندانه‌كانی خرتووم كوژران. به‌گشتی له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ٥٠ كه‌س كوژراون.
s.m