مێدیكۆ ئینته‌رناشناڵ كه ڕێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤه و ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیایه له‌ژێر ناونیشانی «ڕێگری له كاره‌سات بكه‌ن» كه‌مپینێكی ڕاگه‌یاند. له كه‌مپینه‌كه‌دا ئاماژه به هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كراوه. داوا له حكوومه‌ته‌كانی ئه‌ورووپا كراوه له دژی ئه‌و هێرشانه بوه‌ستنه‌وه و ڕێگری له كاره‌ساتێكی مرۆیی بكه‌ن و ڕێوشوێن بگرنه‌به‌ر.
كه‌مپینه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له ساڵی ٢٠١٤ هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییان له دڕندایه‌تیی داعش ڕزگار كردووه. له شه‌ڕی دژ به داعشدا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار شه‌ڕڤانی كورد ژیانیان له‌ده‌ست داوه. كه‌مپینه‌كه ڕایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه، ده‌وڵه‌تی تورك له دژی باكووری سووریا و ڕۆژاڤا ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌ی تووند كردووه.
«به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار سه‌ربازی تورك له‌سه‌ر سنووری سووریا جێگیر كراون. هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه هه‌یه. شه‌ڕێكی به‌م شێوه‌یه ڕێ له به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆڤایه‌تی و سیاسی له هه‌رێمه‌كه ده‌كاته‌وه. ئێمه داوا له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی وه‌ها ڕوونه‌دات، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ. ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ داگیركردنی ڕۆژاڤا، هاوشێوه‌ی هێرشی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ی سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرینی كوردان ده‌بێت كه قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل كران.»
«هیچ شوێنێكیان نییه ڕووی تێكه‌ن»
له ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌مپینه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی خۆی عه‌فرینیان داگیر كرد و زیان به زیاتر له ١٠٠ هه‌زار مرۆڤ گه‌یشت. هۆشداری دراوه كه ئه‌گه‌ر هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه له دژی ڕۆژاڤا بكرێت، هیچ شوێنێك نییه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕووی تێبكات. چونكه ڕۆژاڤا ئارامترین هه‌رێمه.
كه‌مپینه‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژاڤا - باكووری سووریا له زۆر پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی پێكهاتووه. داوای كردووه هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی دیپلۆماتی بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕوانكراو.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌مپینه‌كه‌دا ئاماژه به ئه‌ركی ئه‌ڵمانیا كراوه و تیایدا هاتووه: «له بری ئه‌وه‌ی سمبوولهكانی كوردان قه‌ده‌غه بكرێن، ده‌بێ دڵنیایی به‌و مرۆڤانه بدرێت كه په‌نایان بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا هێناوه و فشاریان نه‌خرێته‌سه‌ر.»
ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی به‌شدارییان له كه‌مپینه‌كه‌ی مێدیكۆ ئینته‌رناشناڵ كردووه بریتین له:
ئه‌لفریده یێلینهك - نووسه‌ر-نه‌مسا
ئاكسێل هۆنێت - فه‌یله‌سووف - ئه‌ڵمانیا\ئه‌مه‌ریكا
میلۆ ڕاو - ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری شانۆ - سویسرا\به‌لجیكا
له‌یلا ئیرمهت - هاوشاره‌داری جزیر كه له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه
گه‌زینه شڤان - زانا
نانسی فره‌یزه‌ر - فه‌یله‌سووف - ئه‌مه‌ریكا
ڤیڤینه وێست ۆد - دیزاینه‌ر - به‌ریتانیا
ساندرۆ مێتسادرا - زانای بواری سیاسه‌ت - ئیتاڵیا
ئێتیه‌ن بالیبار - فه‌یله‌سووف - فه‌ڕه‌نسا
s.m