کارمەندانی ڕێی ئاسن لە فەڕەنسا ماندەگرن

لە دژی شەرت و مەرجی کارکردن وگۆڕناکاریەکانی حکومەتی فەڕەنسا لە یاسای خانەنشینیدا، سبەینی هەزاران کارمەندی ڕیێ ئاسن ماندەگرن.

لە سەر داوای سەندیکاکانی ( UNSA, CGT, FO, CFE-CGC،  SUD ) بە هەزاران کارمەند و کڕێکاری کارگەی ڕێی ئاسنی پاریس و هەرێمی ئیلە دێ فرانس دەڕژێنە سەرجادەکان و پێشبینی دەکرێت خۆپیشاندانەکە کاریگەریەکی زۆر لەسەر گەشتەکان دابنێت.

کارمەند و کرێکارانی ڕێی ئاسن داوای باشکردنی شەرت و مەرجی کارکردن دەکەن. لە کۆمپانیای (RATP) لە پاریس نزیکەی ٦٠ هەزار کەس کار دەکەن.

ک-ش