کلیسایەکی سوید پشتیوانی لە بەرخودانی مانگرتووان کرد

بەرپرسانی کلیسای شاری بۆرلانگەی سوید پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی مانگرتن لە خواردن دەربڕی.


لە چوارچێوەی کار و خەباتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە شاری بۆرلانگەی وڵاتی سوید کە زیاتر لە ۲ مانگە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان پێ کردوە، بەڕێوەبەرانی ناوەندەکە سەردانی کلیسای شارەکەیان کرد. لە سەردانەکەدا بەرپرسانی کلیساکەیان لە بەرخۆدانی مانگرتووان لە خواردن و گۆشەگیری ئیمراڵی و ستەم و زۆرداری ڕژێمی تورکیا ئاگادار کردەوە و پەیوەست بەوەش دۆسییەکیان ڕادەست کردن.

لە بەرامبەردا بەپرسانی کلیسای شاری بۆرلانگەی سوید خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکە نیشاندا و هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی مانگرتووان و داخوازیەکەیان دەربڕی و بەڵێنیان دا نزا بۆ مانگرتووان بکەن.

ئەمە وێنەکانی مانگرتووان لەو گەڕەکەی کلیساکەی لێیە هەڵواسران و بەوەش سەرنجی خەڵکی گەڕەکە و ڕێبواران بۆ بەرخودانی مانگرتن و ئامانجەکەی ڕاکێشرا.

هـ.هـ