گوندنشینانی ئەڵمانیا لەدژی کانە خەڵوزەکان تێدەکۆشن

لە ژمارەیەک گوندی نۆردرهەین – وێستفالان کە گەورەترین ویلایەتی ئەلمانیایە، بە هۆی کانە خەڵوزەکانی کۆمپانیای (RWE)ەوە هەوڵدەدرێت گوندەکان چۆڵبکرێن.

بە هۆی دەرهێنانی خەلوز لە کانی گارزویلەری نزیک لە شاری دوسەلدورف، گوندنشینانی کەیەنبەرگ، کوجوک، بیڤیراز، ئوبەروێستریچ و ئەنتەروەستریچ بۆ ئەوەی ماڵەکانیان چۆڵ نەکەن، دەستاین بە تێکۆشینی یاسایی کرد.

گوندنشینان ڕەتیدەکەنەوە، زەوی و زاریان لە لایەن کۆمپانیای (RWE) ەوە دەستبەسەربکرێت. ئەندامانی دەستپێشخەری (بەرلە مافی کانەکان، مافی مڕۆڤەکان) کە لە ١٣ کەسی خەڵکی ٥ گوند پێک دێت لە دوسەلدورف لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، ماڵەکانیان چۆڵناکەن.

لە سەر ناوی دەستپێشخەریەکە پارێزەر دیرک تاسمیر قسەی کرد و ڕایگەیاند، ناچارکردنی گوندنشینان بۆ ئەوەی زەوی و زار و ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، پێشێلکردنی مافی مڕۆڤە.

ئەندامانی دەستپێشخەریەکەش ئاماژەیان بەوەکرد، ئەگەر کۆمپانیای (RWE)  و حکومەت بەردەوام بن، ڕێگەی یاسایی دەگرنە بەر و گوندنشینان هەروەها پلانێکی تاکتیکیان بەڕێوەبرد و گوندنشینان لە جیاتی ئەوەی خانووەکانیان بە کۆمپانیای (RWE)  بفرۆشن، لە نزیک گوندی کەیەنبێرگ و کانی خەڵوز زەڤیان کڕی.

ماریتا درەسەن هاولاتی گوندی کوجکوم لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا کێشەکە لە رێگەی دادگاوە چارەسەر نەکرێت، ئەوان لەسەر چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.

لە کاتێکدا کۆمپانیای (RWE)  دەستی بە گەورەترین کاری دەرهێنانی خەڵوز کردووە کە لە ئەڵمانیا باس لە کۆتاییهێنان بە کارکردن بە خەڵوز دەکرێت. کۆمپانیای (RWE)  داوا دەکات هاوڵاتیانی گوندی کەیەنبێرگ لە ساڵی ٢٠٢٣ و هاوڵاتیانی گوندی کوجوم لە ساڵی ٢٠٢٧ گوندەکانیان چۆڵ بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی ئەڵمانیا بەڵێنی داوە، تا ساڵی ٢٠٣٠وەبەرهێنانی کارەبا لە رێگەی خەڵوزەوە لە ٤٢ گێگاڤاتەوە بۆ ١٧ گێگاڤات کەمبکاتەوە.

ف.ق