گەنجان لەپاریس لەدژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا

چالاکانی تەڤگەری شۆڕشگێڕ و( JXK) لەهەرێمی سارجێ-ی پاریس بۆئەوەی سەرەنج بخرێتە سەربەرخۆدانی چالاکانی مانگرتوو،چالاکییەکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکانی کوردستانیان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و پشتیگیری لەچالاکانی مانگرتوو لەخواردن، لەهەموو شارەکانی ئەورووپا بەردەوامە.

گروپێک لەگەنجان دوێنێ  لەهەرێمی ساجرێ جوەوور-ی پاریسی پایتەختی فەرانسا کۆبوونەوە و چالاکییەکیان ئەنجامدا.لەچالاکییەکەدا بەچەندین زمان پلاکارد هەڵواسرابووکە تێیدا داوای ئازادی ئۆجالان کرا وئاڵای پەکەکە بەرزکرایەوە.

گەنجان لە بە بۆیاخی کەسک، سوور، زەرد ومۆرئەوشوێنەیان نەخشاند ولەلایەن گەشتیارانەوە پێشوازیی گەرمی لێکرا.

گەنجان لەچالاکییەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بکووژ ئەردۆغانیان' وتەوە و دەستیان بەخوێندی سرود کرد.

لەچالاکییەکەدا نووسراوە بڵاوکردیەوە.

ک-ش