گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە، کە بە چەکی قورس پێکهێنراوە و لە ئەنجامی ئەوە چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادراوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەر چالاکیەکە ڕایگەیاندووە:

"لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل:

لە ٢٤ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٦:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەچەکی قورس، گورز لە داگیرکەران دراوە. لەم چالاکیەدا کە لە لایەن تیمە گەرۆکەکانمانەوە پێکهێنرابوو؛ ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندارکران.'