کتێبی 'بەرخۆدان'ی لۆرا شرادر بڵاوکرایەوە

کتێبی 'بەرخۆدان' کە لەسەر ئەزموونی ئاشتی و بەرخۆدانی ٢٠ ساڵی ڕابردووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، لە لایان ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لۆرا شرادر نووسراوە گەیشتە بەردەستی خوێنەران.

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لۆرا شرادر کە بەشداری کۆمیتەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'ـە کتێبی 'بەرخۆدان'ی سەبارەت بە هەوڵەکانی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کە لە زیندانی ئیمرالییە، سەبارەت بە بیر و فەلسەفەی ئۆجالان کتێبی بەرخۆدانی ئامادە کردووە. کتێبەکە لەلایەن چاپخانەی ئێدیزیۆن پۆنتۆ ڕۆسۆوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

نووسەری کتێبەکانی (ئاگری کوردستان)، (شارستانیەت و ڕاستی) لۆرا شرادر، بە کتێبی بەرخۆدان، هەڵسەنگاندنی بۆ بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی ئەردۆغان کردووە.

نووسەر لە کتێبی (بەرخۆدان)دا باسی بەرخۆدان لە بیرۆکە و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، کە لە لایەن گەلی کوردەوە لە دژی شەڕی لەناوبردنی یەکجارەکی بەڕێوە دەچێت.

نووسەر بە وردی هەڵوێستی عەبدوڵا ئۆجالان هەڵدەسەنگێنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیری بەسەر ملیۆنان کورددا سەپێنراوە.

نووسەر بە ڕووداو و بەڵگەنامەی ئاشکرا ڕاپەڕینەکانی گەلی کورد و شەڕی ئەفسانەیی گەریلا و پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە شەڕ و کایەی کۆمەڵایەتیدا نیشان دەدات.

هەروەها نووسەر ھەوڵەکانی ئاشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوای ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٣ ھەڵدەسەنگێنێت و بەگشتی باس لە گروپەکانی ئاشتی و کۆبوونەوەکانی ئۆسلۆ و پەیامی نەورۆزی ٢٠١٣ دەکات. لەلایەکەوە تواناییەکانی ئۆجەلان بۆ ئاشتی نیشان دەدات، هەروەها بە وردی پێشبینیەکانیشی دەخاتەڕوو. لە هەمان کاتدا ئەو پرۆسەیە هەڵدەسەنگێنێت کە ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٥دا بە هەموو لایەنەکانییەوە شەڕی دەست پێکرد.

هەروەها لە کتێبەکەدا باس لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی کۆبانێ و بەرخۆدانی شەنگاڵ دەکرێت و باس لەوە دەکرێت کە بیر و فەلسەفەی ئۆجەلان لە دژی عەقڵیەتی داعش بۆ جیهان گرنگە. هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرێکانی، گرێسپی و کۆبانێ بە وردی هەڵدەسەنگاندنی بۆکراوە.

کتێبەکە پێشکەشی هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کراوە.