نەچەمە: قەدەغە بە فەرمی ناناسین، پێویستە هەمووان بەشداری کۆنسێرتەکانمان بن

نەچەمە ڕایگەیاند، قەدەغەکردنەکان بە فەرمی ناناسین و ئاماژەی بەوەکرد، کە کۆنسێرتێک لە باغچلار و سانجاقتەپە پێشکەش دەکات.

ناوەندی کەلتووری میزۆپۆتامیا بە بۆنەی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنیەوە، بڕیار بوو لە ناوەندی پێشانگای یەحیا کەمال بەیاتلی کۆنسێرتێک ساز بکات، بەڵام ناحیەی کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبوڵ بەبێ هیچ هۆکارێک کۆنسێرتەکەی قەدەغە کرد. ناوەندەکە سەبارەت بە قەدەغەکردنەکە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا راگەیەندراوێکی خوێندەوە.

هاوکات لەگەڵ هونەرمەندانی نەچەمە، هەروەها دامەزراوەی توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، جوانیناسی، هونەر و کولتووری بەکساڤ، گروپی هەڤرا، گروپی عیسیان ئاتەشی، سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری گۆڵگە، هونەرمەند قادر چات، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان هەدەکە جەنگیز چیچەک، کۆمەڵەی کوردناسی و ئەندامانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی مارمارای بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان و زیندانیان بەشداریان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا کرد. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ناوەندی کولتووری و هونەری گۆڵگە رەوشەن ئاپایدین خوێندرایەوە.

 ئاپەیدین ڕوونیکردەوە کە بوونی زمان، کولتوور و هونەر زۆر گرنگە. وتی، لە ڕۆژی دامەزراندنی نەچەمە تا ئێستا ماوەی ٣٢ ساڵە لە سایەی بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆیدا، پارێزگاری لە کولتوور و هونەری کوردی دەکات، ئەم نەریتە بەرخۆدان و تێکۆشانە بووەتە مایەی ئومێد بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەم وڵاتەدا دەژین."

ئاپایدن وتی:"وەک دەزانرێت خەباتکارانی نەچەمە بە دروشمی "ڕۆژی ئازاد، هونەری ئازاد" ویستوویانە کۆنسێرتێکی گەورە لە ناوەندی پێشانگای یەحیا کەمال بەیاتل بۆ یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنی نەچم کۆنسێرتێکی گەورە ساز بکەن. بەڵام وەک ساڵی ڕابردوو پارێزگاری کوچوک چەکمەجە بە سیاسەتی قەدەغەکردن، نکۆڵی و ئاسمیلەکردن، مەراسیمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ناوەندەکەمانی بۆ ماوەی دوو ساڵە قەدەغە کردووە.

ئاپایدن لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:"بڕیارەکە بڕیارێکی سیاسی و بێ بنەما و هەڕەمەکییە، بۆیە ئێمە بە ڕوونی دەڵێین ئەم بڕیارە بۆ ئێمە هیچ مانایەکی نییە. چونکە هونەر بە هیچ شێوەیەک قەدەغە نییە. ئەمە درێژەی گۆشەگیریی سەدەی ڕابردووە. هێرش و گۆشەگیری لە دژی هەموو ئیرادە و بەهاکانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە. هەرچەندە کۆنسێرتەکەمان قەدەغە کراوە، بەڵام وەک خەباتکارانی نەچەمە، سیاسەتە گۆشەگیری و قەدەغەکردن ناناسین و بەڕێوەی نابین. بە گۆرانی و سەما کردن هەموو بەربەستەکانی بەردەم کولتووری کوردی هەڵدەگرین و لە دژی عەقڵیەتی قەدەغەکاری، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."

 ئاپایدین لەکۆتایی قسەکانیدا وتی:"لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ لە هۆڵەکانی دەم پارتی لە باغچلار و سانجاقتەپە کۆنسێرتەکان بەڕێوەدەچن و داوای لە ڕای گشتی کرد بەشداری کۆنسێرتەکان بن.