شانۆکارانی ئامەد لە بەلجیکا شانۆی 'ژان دارک'یان پێشکەش کرد

ئەکتەرانی شانۆی ئامەد کە ماوەیەکە بە مەبەستی نمایشکردنی شانۆنامەی "مەرگی ژان دارکی شێت" گەشتێکی ئەوروپایان کردووە، لەم دواییانەدا شانۆنامەکەیان لە شاری ئۆڤێرجسی بەلجیکا نمایشکرد.

شانۆکاران بۆ نمایشکردنی شانۆکەیان لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ٨ی مانگ لە بەرلین، لە ١١ی مانگ ئیسن، ١٣ی مانگ لە فرانکفۆرت، ١٥ی مانگ لەکۆڵن، ١٧ی مانگ لە ئامستردام پایتەختی هۆڵەندا و دواجار لە ١٩ی مانگ لە ئۆڤەریسی بەلجیکا لە ئەوروپا بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.

شانۆەکە لەلایەن نووسەر ستیفان تسانێڤ و نووسەر بێرفین ئەمەکتارەوە ئامادەکرابوو و لەلایەن ئەکتەران نورشن ئەدیگوزەل، یاڤوز ئاکوزو و ئۆزجان ئاتەشەوە نمایشکرا، سەرنجی شانۆکارانی زۆری لێکەوتەوە. کوردستانیانی دانیشتووی بەلجیکا بە خۆشحاڵییەوە سەیری شانۆکەیان دەکرد.

ژان دارک کێیە؟

بەپێی ئەفسانە دەوترێت ژان دارک لەتەمەنی ١٢ ساڵییەوە بە ڕۆحی کەسایەتیەکانی، کاترین قەدیس. مارگێرێت ڤە قەدیس لەگەڵ میشل قەدیس کەوتووتە پەیوەندییەوە. لە شەڕەکانی سەدەدا بەشداری لە سوپای فەرەنسادا کرد و دژی ئینگلیزەکان شەڕی کرد. دواتر کاتێک ئینگلیزەکان بە دیل دەیانگرن، دەوترێت 'ژان دارک جلی پیاوان لەبەر دەکات و دەنگێکی نادیار دەبیسێ، دەڵێن کافرە'. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بڕیاردراوە لە سێدارەی بدەن. هەروەها بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە هەن، کاتێک بە زیندوویی سووتێنراوە، هاواری نەکردووە و تەنها ناوی عیسای پێغەمبەری هێناوە. دوای ٤٩٢ ساڵ لە مردنی ژان دارک، لەلایەن هەمان ئەو کڵێسایەوە کە بڕیاری کوشتنی دابوو وەک فریشتە ناوی لێنرا. ئەمڕۆ ژان دارک وەک فریشتەی پارێزەری فەرەنسا و قارەمانێکی نەتەوەیی ناسراوە. ئەگەر کەسێک بچێتە فەرەنسا، لە زۆر شوێندا پەیکەرەکەی دەبینێت، زۆر فیلم و شانۆگەری لەسەر ژان دارک دروستکراون، بەتایبەتی بۆ پاراستنی ناوی ژان دارک، هەموو نووسینەکانی پێش مردنی و دوای مردنی، هەروەها هەموو نووسراوەکانی دادگاییکردنەکەی، لە کتێبخانەی نەتەوەیی فەرەنسادا پارێزراون.

شایانی باسە کە لەمڕۆشدا زۆرێک لە پێکهاتەکانی بەرخۆدان ناوی ژان دارکیان لەبەردایە و ئەو ناوە تا ئێستاش لەناو گەلدا و وەک سیمبولی ژنە تێکۆشەرێک سەیر دەکرێت.