تاهیری خەلیلی هونەرمەندی ناسراوی كوردستان، کۆچی دوایی كرد.

تاهیری خەلیلی هۆنەرمەندی ناسراوی کوردستان یەكێكە لەو هۆنەرمەندانەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێشمەرگه بووە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی شا، ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە و ماوەیەكی زۆر لە هەندەران ژیاوە و ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى کۆچى دوایی کرد.

تاهیری خەلیلی لەدایكبووی ساڵی ١٩٥٦ە لە شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە.

تاهیرى خەلیلى بە یەكێك لەو هونەرمەندانەى، کە بە سروود و گۆرانییەكانی وێڕای ئەوەی خۆشی پێشمەرگە بووە، پاڵپشتی شۆڕشەكانی باشوور و باكووری كوردستانی كردووە، هاوكات پێشمەرگەی هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە.

گۆرانییەكانی خەلیلی كەم و دەگمەنن، لەوانە شەوی تاریك و بێدەنگی، لە قەندیلی سەربەرزەوە، شیرین و شیرین، بۆ مهاباد، سروودی ڕاپەڕین و چەند سروود و گۆرانییەكی دیكە، لەو شاكارانەن خەلیلی دوای خۆی بەجێی هێشت.

ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٧ ساڵی لە گەڕەكی ڕاپەرینی پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایی كرد.