چالاکی نیشانەشکێنی هەپەگە: داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکرد لە هەرێمی زاپ لە چالاکی نیشانەشکێنیدا دژ بە سوپای داگیرکەری تورک، داگیرکەرێک بەسزا گەیاندرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ڕاگەیاندراوە کە چالاکی نیشانەشكێنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ئەنجامدراوە. هەپەگە ڕاشیگەیاندووە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە بەکارهێنانی تەقەمەنی قەدەغەکراو دژ بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە لەسەر چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڵاوکراوەتەوە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٥٧ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنراوە

لە ١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٤٠ و ١٧:٥٥ خولەکەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنراوە

لە ١٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە دژی جوڵەی داگیرکەران لە ناوچەکەدا چالاکی نیشانەشكێنی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک بەسزا گەیاندرا.

لە ١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٠٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم چالاکی سابۆتاژی دژ بە داگیرکەران ئەنجامدرا.

لە هەرێمی خواکوڕک؛

لە ١٧ ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید هێمن بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ١٥ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان دەستورەردانیان لە جموجوڵی هەلیکۆپتەرێکی شەڕ کرد کە لە بۆردوومانکردنی هەرێمی بەرخۆدانی دەرگەلێدا بوو. دواتر هەلیکۆپتەرەکە ناچار بە جێهێشتنی گۆڕەپانەکە کرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١٧ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار تونێلەکانمان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردمانکرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١٥ و ١٧ی ئەیلول لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەهید هاوار، سنین، لۆلان و بەربزن ٦ جار، لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەشتی کافیا، سیسەر، شەهید ئاسلان ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و سەری مەتینا ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٢ جار؛ بەگشتی ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

١٥ی ئەیلول لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف و شەهید شەریف ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، گۆلکا و سەری مەتینا ٧ جار؛ بەگشتی ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران."