فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بناری قەندیلیان بەچڕیی بۆردوومان کرد، بەگوێرەی زانیارییەکان هێشتاش بۆردوومان بەردەوامە.

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خڕێ یاس و گۆڕگامێشە و ناودەشتیان لەبناری قەندیل بۆردوومان کرد.

ھاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل سەروین جەلال دەربارەی بۆردوومانەکە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: "تا ئێستا سووڕانەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامە و بەھۆی بەردەوامی بۆردوومان و سوڕانەوەی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە زیانەکان نەزانراوە".