دەوڵەتی تورک سیخوڕی بەسەر گەلدا دەسەپێنێت
گەلی کورد کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ناتوانێت بچێتە سەر کێڵگەکانی و بەروبوومەکانی بچنێتەوە و هەژاری بەسەردا سەپێندراوە، رووبەڕووی گوشاری کۆچبەری و سیخوری دەکرێتەوە.
گەلی کورد کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ناتوانێت بچێتە سەر کێڵگەکانی و بەروبوومەکانی بچنێتەوە و هەژاری بەسەردا سەپێندراوە، رووبەڕووی گوشاری کۆچبەری و سیخوری دەکرێتەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجەکانی خۆی لەبارەی میساقی میللییەوە بەدیبهێنێت، هەموو جۆرە ماف و یاسایەک پێشێل دەکات و هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و بەهاکانی کۆمەڵگای کوردستان.
لە هەرێمی باشوری کوردستان ئەو پشتیوانیەی کە هێزەکانی پەدەکە لە سوپای تورکی دەکەن وایکردووە کە داگیرکەری بە شێوەیەکی رەوا و بێ سنوور لەسەر گەلی هەرێمەکە پەیڕەو بکرێت. ئەو هێرشە بە شێویەیەکی بە شێوەیەکی سیستماتیک لەسەرجەم ناوچە مەدەنی نشینەکان ئەنجام دەدرێت. رۆژانە بەدەیان هێرشی ئاسمانی، هێرش بە کاتیۆشا و چەکی قورس دێتە ئاراوە. بەم جۆرە ترس و تۆقین دەخەنە ناو دڵی گەلەوە. ئەوان لە گوند، لە باخ و زەویەکانیان دووردەخەنەوە و ناچار بە کۆچبەرییان دەکەن.
داگیرکەریی دوای هێرشەکان سیخوڕی بەسەر گەلدا دەسەپێنێت
گەلی ئەم ناوچەیە کە بژێوییان لەسەر کشتوکاڵە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکەوە ناتوانن بچنە سەر رەز و باخ و کێڵگەکانیان و بەری رەنج و ماندووبوونیان لەسەر خاکی وڵاتەکەیان بچننەوە. هەربۆیە سەدان دار لە ناو خاکی ئەم ناوچەدا بەروبوومەکانیان پێیانەوە دەڕزن. گەلی باشوری کوردستان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا تووشی هەژاری کراوە. داگیرکەریی تورک بەوەش ناوەستێت وەک درێژەی ئەو سیاسەتە قڕکاریەی ئەو دۆخە هەژاریەی گەل بۆ پلانە کۆلۆنیالیستییەکانی بەکار دەهێنێت. داواکاری چەپەڵ دەخەنە بەردەم خەڵکی هەژار، لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان داوای خیانەت و سیخوڕییان لێدەکەن.