هه‌واڵی به‌په‌له‌: دادگای تورک سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگدا سەپاند

هێلین ئومێد: پێویستە لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانی بەرفراونتر بەڕێوەببەین

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هیلین ئومێد ئاماژەی بەوەدا ڕێگەی کۆتایهێنان بە گۆشەگیری ئەوەیە لە هەموو جێگەیەک داخوازی لە ئازادی و هەبوونمان بکەین، بانگەشەی ئەوە بکەین و سیاسەتێکی لەو شێوەیە بێنینە ئاراوە.

هەڵسەنگاندنەکانی هێلین ئومێد

هێلین ئومێد لە بەشداربوونی لە بەرنامەی مەدیا خەبەردا وتی: "پێویستە تێکۆشانی چینایەتی بەڕێوەببەین، لەسەر ئەم بنەمایە بەهاکانی ژیانی کۆمیناڵ دەربخەین و کۆمۆن دامەزرێنین. پێویستە کۆمۆن، کۆمیتە و ئەنجوومەن بۆ هەموو ئەو کەسانە هەبێت کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت. پێویستە ئەمانە لە ژیاندا هەبێت و بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنرێت. بەبێ ڕەخساندنی ئەم شتانە دەکەوینە نێو دۆخێکەوە کە گوفتارمان شتێک دەڵێت و کردارمان شتێکی تر دەڵێت."

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد:

"لەسەرەتادا بەناوی هاوڕێیانمانەوە خۆشەویستی و سڵاومان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین. بە هەموو هێزی خۆمەوە نەفرەت لەوانە دەکەم کە سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵییان دامەزراندووە.

گۆشەگیری بەردەوامە، لە ڕاستیدا بەردەوامبوونی سیستەمی گۆشەگیری بە مانای بەردەوامی سیستەمی گوشار و قڕکردنە. دەمەوێت سەرنجی خۆم بخمە سەر گرنگی حەقیقەتی ئیمراڵی.

تێکۆشین لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە. پەیوەست بەم بابەتەوە هەوڵدانی گرنگی گەلی کورد، دۆستانی کورد و ڕای گشتی دیموکراتیک هەیە. بەڵام سیستەمی شەڕی تایبەت لە بەرامبەرماندا، بە جەخترکردنەوە ئەم هەوڵدانانە پەردەپۆش دەکات، تەنانە هەوڵەدەدات بەربەستی یاسای لەدژی دانێت و پاساویی بۆ بهێنێتەوە. لەم ڕووەوە ڕوانینمان لە سیستەمی ئیمراڵی بە مانای ڕوانینە لە حەقیقەتی خۆمان.

بەتایبەت بۆ حەقیقەتی گەلی کورد و ئەو کۆمەڵگەیانەی بۆ ئازادی تێدەکۆش، ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی هیوایە. کاتێک ناوی ڕێبەر ئاپۆ دەهێنرێت دۆخێکی لەم شێوە دێتە بیری مرۆڤ. بە تایبەت بۆ گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی هیوایە، ڕووناکی هیوایە، کۆبوونەوەی هیوایی خەیاڵکردنەکانی پاشەڕۆژمانە. ڕێبەر ئاپۆ حەقیقەتێکە کە هەموو بەها لە دەستچووەکانی مرۆڤایەتی لە خۆدا کۆکردۆتەوە. لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا پێناسەیەکی لەم شێوەمان هەیە.

ڕێبەرێتیمان دەڵێت: "من کۆبوونەوەی هەموو حەسرەتەکانی ئێوەم. لەمندا خۆتان دەبیننەوە، بۆیە ئێوە لە مندا بەرجەستە دەبن." هەڵبەتە ئەمەی لە واقعیشدا پیشان داوە.

کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، تەنها وەک رێبەرێکی سیاسی و سەربازی ناینرخێنین. لە ژیانماندا حەقیقەتێکی جیاوازتری هەیە. لە هەندێکماندا بە شێوەی زانستی تێیدا دەژین، بۆ هەندێکمان تەواوی ژیانە و بۆ هەندێکیشمان دەزانین کە ڕێبەر ئاپۆ ناوەندی هێزێکی سەرنج ڕاكێشە. لە ڕوانگەی گەلی کوردستانەوە، لە ڕوانگەی گەنجانەوە و بە تاتیبەت بۆ ژنانی گەنج ڕێبەر ئاپۆ نوەندی هێزێکی سەرنجڕکێشە. پێوستەکات ئەم ڕاستیە دەسنیشان بکەین کە ڕێبەرێتی بۆ بەم شێوەیە؟ تەنها دەربڕینی حەسرەتمان لەبەرامبەر ئەم ڕاستیەدا تێرکەر نیە. لەم ڕووەوە بە تەواوی ئەم شتەی لێ داواکردین؛ دەڵێت، "دەمەوێت بە دروستی بخوێندرێمەوە، بە دروستی تێمبگەن." ئەمە چ پەیوەندییەکی بە باتەکەمانەوە هەیە؟ گەر بە باشی لە ڕێبەر ئاپۆ تێنەگەین، ئەوا ناتوانین بە دروستی ئەو تێکۆشانە پێشبخەین کە لەو پێناوەدا بەڕێوەی دەبەین. هەرچەندە باشتر لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین، ئەوەندە تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دروستتردەبێت.

ڕێبەرایەتی سیستەمێکە

ڕێبەرایەتی هەموو ئەو بابەتانەیە کە باسمان کرد، بەڵام لەوە زیاتر ڕێبەرایەتی سیستەمێکە. سیستەمێک هەیە ڕاستی ڕێبەرایەتی پیشان دەدات. پێویستە زۆر باش لەم بابەتە تێبگەین. بۆ نمونە پێویستە هەموو گەلی کورد و خەڵکی هۆشیار، دیموکرات، سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ ئەم پرسیارە بکەن. بۆچی سیستەمی کۆمەڵکوژی لە ئیمرالی دامەزرا؟ بۆچی سیستەمێکی وەها تایبەت بۆ سەرۆک ئاپۆ بەکاردەهێنرێت؟ ڕەنگە ئەمە بابەتێکی زۆر فراوان بێت و پێم وایە پێویستە بەش بە بەش هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین. ڕەنگە ئێستا نەتوانم هەموویان بخەمەڕوو، بەڵام راستی ڕێبەرایەتی وەک سیستەمێک پێناسە دەکەم، وەک یەکگرتوویی ئامانج دەیبینم، واتە ڕێبەرایەتی وەک کەسێکی ئامانجدار دەبینم، لەم چوارچێوەیەدا لێی دەکۆڵمەوە و بە هەڵسەنگاندنی گۆشەگیری سەپێنراو وەک سیستەمێکی شەڕ و هێرش بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە دەبێت زۆر بەوردی لە بەرچاو بگرین.

بۆ نموونە ئەگەر ئەم ئامانجانە، ڕاستی ڕێبەرایەتی، فەلسەفەی ژیانی ئازاد کە ڕاستی ڕێبەرایەتی نوێنەرایەتی دەکات و سیستەمی کۆمەڵایەتی بەرگری لێدەکات، تێبگەین و پراکتیزەی بکەین، ئەوا لە ڕاستیدا گۆشەگیری بێمانا دەبێت. چونکە ئەم گۆشەگیرییە بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهێنانی ئەو ئامانج و مەبەستانە جێبەجێ دەکرێت. ئەم مەبەستانە چین؟ یەکەم: چارەسەرکردنی مەسەلەی بوون و ئازادی کوردە. ئەگەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا لە ئیمرالی ئەوەندە توند بێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە شەڕێکی زۆر قورس لەوێ بەڕێوەدەچێت و دەیانەوێت لەوێدا ئەنجام بەدەستبهێنن. دەیانەوێت ئیرادە و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ بوون و ئازادی لەوێ بشکێنن. ئەمە ئامانجی یەکەمی ئەوانە دژ بە گەلی کورد.

درێژەی هەیە...