بە دیمەن

هەپەگە: فەرماندەی قارەمانمان، فەرماندە شیار عەفرین شەهید بوو

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند یەكێک لە جەنگاوەرە پێشەنگەکانی پەکەکە "فەرماندەی خەباتکار، فەرماندە شیار عەفرین" لە مانگی تەمموز لە ئەنجامی هێرشێکی دووژمندا شەهید بوو.

فەرماندە شیار عەفەرین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک، شەهیدبوونی فەرماندە شیار عەفرینی  ڕاگەیاند و وتی: "یەكێک لە جەنگاوەرە پێشینەکانی پەکەکەمان، فەرماندەی خەباتکارمان هاورێ شیار عەفرین لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دەرنجامی هێرشی دووژمندا شەهید بوو."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاڕێمان شیار پەروەردە سەرەتایەکانی خۆی لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگرت و هەنگاوی شۆڕشگێڕی خۆی دەستپێکرد. لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا چیاکانی بۆتان، وە لەچەندین هەرێم و ئەیالەتی کوردستاندا گەریلایەتی کرد. بە ئەزموونی ساڵانی تێکۆشانییەوە، لە فەرماندارییدا قوڵبوویەوە و بەرپرسارێتی لەئەستۆگرت. خاکەڕای و میلیتانێتی ئاپۆی لە کەسێتی خۆیدا پێکهێنا و جێگەی خۆی لە دڵی هاوڕێکانیدا کردەوە. هاوڕێ شیار کە شۆڕشگێڕایەتی لە سەردەمە سەختەکان، دەرفەتەقورسەکاندا بە بەرپرسارێتی خۆی لە ئەستۆگرت، هەموو ئەرکێکی لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بە عەشق، خوشک و برایەتییەوە بەجێگەیاند. میلیتانی ئاپۆی بە بنەماگرت و لە شەڕڤانێتییەوە و تا ئەندامی فەرمانداری هەرێم، ئەیالەت و لە هەر گۆڕەپانێکدا ئەرکی بەڕێوەبرد. فەرمانداری بەرخۆدانی بەڕێوەبەری خۆسەری کرد کە یەکێکە لوتکەی تێکۆشانی خۆپاراستنی گەلەکەمان. لە سەرەتای تێکۆشانییەو تا کۆتا رۆژی خۆی لە بەرخۆدانی مێژوویدا بەشداریکرد و بووە سیموڵی بوێری بەهێزی میلیتانی فیدای ئاپۆیی. هاوڕێمان شیار لە هەنگاوی شۆڕشگێری خۆیدا ماوەی ٣٠ ساڵ شۆڕشگێڕێکی بەهێز، هەڵوێستی دڵنیایی، باوەردارییەکی بەرز و سەرکەوتنی گەورەی ڕابەری کرد و لە بوێری خۆیدا هیچ کاتێک پاشگەزنەبووە و شەهید بوو.

ڕێپێوانی ٣٠ ساڵەی فەرمانداری فیدای هاوڕێ شیار هەموو کاتێک لە لایەن گەنجانی ڕەسەنی کورد و هاوڕێکانییەوە بە نمونە وەردەگیرێت و بەدڵنیاییەوە هەنگاوی ئازادی کوردستانمان دەگەیەنن بەسەرکەوتن. کە فەرماندە شیاریش بۆ ئەو هەنگاوە هەموو ژیان و گیانی خۆی فیداکرد.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێ شیارمان، گەلی عەفرینی بەرخۆدێر و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەردەبرێن.

زانیارییەکان دەربارەی فەرماندە شیار عەفرین بەم شێوەیە:

ناسناو: شیار عەفرین

ناو و پاشناو: لوقمان ئیسماعیل

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: ئەمینە – محمەد

شوێن و کاتی شەهادەت: تەمموزی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."

***

***

*******