هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە رایگەیاند کە گەریلای یەژاستار ئەزدا عیسیان شەهیدبووە و رایگەیاند، "بە گیانبازی و هەوڵ و ماندووبوونەکانی ژیانی خۆی لە سەر بنەمای جەوهەری گەریلایەتی بۆ خۆی بە بنەما گرت".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"ژنی قارەمانی گەلەکەمان لە وان و جەنگاوەری بەنرخ هاوڕێمان ئەزدا عیسیان لە کانونی دووەمی ٢٠٢٤ دا لە بۆتان شەهیدبووە.  

هاورێمان ئەزدا بەهایەکی گەورەی بە هەر ساتێکی ژیانی گەریلا بەخشی، کە وەک لەدایکبوونەوە پێناسەی دەکرد و بووە خاوەن بەشدارییەکی چالاک، بە کەسایەتی گیانباز و ماندوونەناسی خۆی بەزیندوویی راگرتنی جەوهەری گەریلایەتی بە بنەما گرت. هاوڕێمان کە بە زانابوونی واتای گەریلا بۆ گەلەکەمان هەموو کات ویستی ببێتە خاوەن تێکۆشانێکی هەرە گەورە و کاریگەر، لەوپێناوەشدا لە وەرچەرخان و گۆڕانکاری گرنگ لە کەسایەتیدا تا دەگاتە بەشداربوون لە چالاکییە کاریگەرەکان لە دژی دوژمن، لە زۆر گۆڕەپانی تێکۆشاندا بەشداربوو. هاوڕێمان ئەزدا کە توڕەیی ناخی خۆی لە بەرامبەر دوژمن کردە پاڵنەری بنچینەیی پێشکەوتنی خۆی، هەر دەرفەتێکی بە شێوەیەکی باش هەڵسەنگاند و ویستی شایەنی ئەو هاورێیانەی بێت کە یارمەتیدەربوون لە بەرەوپێشبردنی گەل و خودی ئەودا. وەک گەریلایەکی یەژاستار بە ئیرادەی خۆیەوە دژوارترین قۆناغەکانی تێکۆشانی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو تێپەڕاند و بووە شەڕڤانێکی ئازادی کە جێگەی خۆشەویستی و رێزی هەموو هاوڕێیانی بوو.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاورێمان ئەزدا عیسیان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئەزدا عیسیان

ناو و پاشناو: گەورێ سەمۆ

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: بەهیجان- شەفیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانونی دووەمی ٢٠٢٤/ بۆتان