گەریلا مەزڵوم عەرەب: پێویستە هەموو کەسێک لە دەوری ڕووناکی کۆبێتەوە

مەزڵوم عەرەب کە گەریلایەکی هێزەکانی هەپەگەیە لە نەتەوەی عەرەب، باسی لەوەکرد پێویستە هەمووان تێبکۆشین لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد و وتی: "با هەموو کەسێک لە دەوری ڕووناکی کۆببێتەوە و ببێتە بەشێک لەم ڕووناکییە."

گەریلای عەرەب لە هێزەکانی هەپەگە، مەزڵوم عەرەب پەیوەست بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بۆ هەموو گەلێک ڕۆژێکی ڕەشبوو.

لە دەستپێکی قسەکانیدا گەریلا مەزڵوم عەرەب باسی لەوەکرد بەردەوامی پیلانگێڕی پاڵنەری تێکۆشانمان بەهێزتر دەکات و وتی: "ئامانجی بنەڕەتی پیلانگێڕی ئاستەنگکردنی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو، چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئازادی پیشانی گەلانی بندەست دا. پارادایمی ڕێبەرێتی بۆ  ژنان، گەنجان و نەتەوەکان بووە هیوا. کاریگەی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆکاری ترسی هێزە هەژموونخوازەکان. بۆیە پیلانگێڕییان پێکهێنا، ڕێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانەکانیەوە هەموو ئامانجەکانی پیلانگێڕی پوچەڵکردەوە. پیلانگێڕی بە دەرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوادا دەستیپێکرد، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەڵامی پیلانگێڕانی دایەوە و بە هێڵی ئاپۆیی شۆڕشی ڕۆژئاوا دامەزرا."

'بەرفراوانکردنی تێکۆشان تاکانە ڕێگەی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە'

لە بەردەامیدا گەریلا مەزڵوم عەرەب ئاماژەی بە تێکۆشانی گەلان کرد لە دژی هێزە باڵادەستەکان و وتی: "لەمڕۆدا گەلی عەرەب لەسەر بنەمای پارادیمی ڕێبەر ئاپۆ ژیانیان بەڕێوەدەبەن. لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان دەمانەوێت یەکێتیی گەلان بەهێزتر بکەین. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا ئامانجی لەباربردنی پێکەوەیی نێوان گەلانە. ئەمەش بەڕوونی لەدژی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە.

دامەزراوە یاساییەکان بە بێدەنگییان بەرامبەر سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی، بوونەتە یارمەتیدەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک. بۆیە ئەوەی کۆتایی بە سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی دەهێنیت، بەهێزترکردنی تێکۆشانی پێکەوەیی گەلانە. ڕێبەر ئاپۆ ئامانجەکانی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە، بەڵام مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی گەلان دەکرێت."

'دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکاندایە'

لە کۆتاییدا گەریلا مەزڵوم عەرەب سەرنجی خستەسەر ئافراندنی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و بەم شێوەیە کۆتایی بەقسەکانی هێنا: "لەمرۆدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئێران، هیندستان و لە هەموو جیهاندا درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'  لە گۆرەپاندەکاندا دەگوترێتەوە، ئەم دروشمەش بەسایەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ئافرێندراوە. پیلانگێڕەکان ویستییان کۆتایی بە شۆڕشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنن، بەڵام بە دروشمەکانی ڕێبەر ئاپۆوە لە هەموو جیهاندا وەڵامدرانەوە و کۆتایی بە تاریکی هێنا. کۆتایی ئەم شەڕەی ئێمەیش ڕووناک دەبێت، پێویستە هەموو کەسێک لە دەوری ئەو ڕووناکییە کۆبێتەوە و ببێتە بەشێک لەم ڕووناکییە و لە کۆتاییدا ئەم سیستەمە هەڵوەشێتەوە."