جەنگاوەرانی ژنان لە وان، جۆلەمێرگ و ئەستەنبوڵ دژی پیلانگێڕی٩ی تشرینی یەکەم چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایگەیاند، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە شاری وان، جۆلەمێرگ و ئەستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند: "تیمەکانمان لە گەڕەکی گازی شاری جۆلەمێرگ چالاکییەکانی داخستنی ڕێگا و ئاگر کردنەوەیان لە شەودا ئەنجامدا. تیمەکانمان دوای ماوەیەکی زۆر وڵامی هێرشەکانی پۆلیسی داگیرکەریان دایەوە."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی ژنان بەمشێوەیە:

شەوی ٩ی تشرینی یەکەم لە یەک کاتدا دەست بە چالاکی کرا و لە گەڕەکەکانی خاچۆرت و ئاڵتن تەپەی شاری وان ئاگر کرایەوە و لە گەڕەکی ئاڵتن تەپە تێکهەڵچوون دروست بوو و تیمەکانمان بە شێوەیەکی کارامە وڵامی هێرشەکەیان دایەوە.

هەروەها لە گەڕەکەکانی ئۆرمان، جمهوریەت، ئەسەن تەپە، گونوور، کانی حەیدەر و یەنی گەڤەر لە یەک کاتدا چالاکی ئەنجامدرا.

لە گەڕەکی کانی حەیدەر لە بڵندگۆی مزگەوتەوە وتاری ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلەکەمان خوێندرایەوە.

لە گەڕەکەکانی جومهوریەت (زاگرۆس)، ئەسەن تەپە و گونور، ڕێگاکان داخرا و ناسنامەکان پشکەێندرا و لە هەمان کاتدا چالاکی ئاگرکردەنەوە بەڕێوەچوو و تا دەمەو بەیانی چالاکیەکە بەردەوام بوو.

شەوی ٩ی تشرینی یەکەم بە یاری ئاگرین و تەقەمەنی دروستکراو و کۆکتێل مۆلۆتۆف لە گەڕەکی ئۆرمان لە دژی بنکەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا و تیمەکانمان بەسەر بنکەی پۆلیسیاندا و شەڕ هاتە ئاراوە تیمەکانمان بە تەقەمەنی دەستی وڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

لە شاری ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا.

جارێکی تر ڕایدەگەیەنین پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزار دەکەین و ژیان بەبێ ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین."