لە مێلبۆرن پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا

لە شاری مێلبۆرنی ئوستراڵیا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستانیان لە مێلبۆرن لە بەردەم پەرلەمانی ڤیکتۆریا چالاکی ناڕەزایەتیان سازکرد.

لە چالاکییەکەدا راگەیەندراوی رۆژنامەوانی لەلایەن نوێنەری کەنەکە لە مێلبۆرن هەڤاڵ هەرکی خوێندرایەوە.

لە چالاکییەکەدا کە بەبۆنەی ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە سازکرا، سەرۆکی پارتی سەوزی ڤیکتۆریا سامانسا راتنام و پەرلەمانتاری پەرلەمانی فیدراڵ تیم رەیدیش ئامادەبوون.

راتنام و رەید باسیان لەوەکرد کە دەبێت ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستبەجێ مسۆگەر بکرێت و بەڵێنیان دا کە درێژە بدەن بە پشتیوانی خۆیان لە کوردانی دانیشتووی ئوستراڵیا.