بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی: "هاوڕێمان زاگرۆس تا کۆتا هەناسەی ژیانی بە فیداکارییەوە لە دژی دووژمن شەڕی کرد و شەهید بوو. جارێکی دیکە پیشانی دووژمنی دایەوە کە هێزی جەنگاوەری بە رۆحی ئاپۆییەوە هەرگیز تێکناشكێنرێت."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤دا لە گۆڕەپانی ماسیرۆی ناوچەی لقی وان، سوپای تورکی داگیرکەر ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا. لەو ئۆپراسیۆنەدا لە نێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەردا شەڕ دروستەبێت. لەم شەڕەدا ڕۆڵەی بوێری بۆتان و جەنگاوەری فیدایی ئاپۆی هاوڕێمان زاگرۆس جودی تا کۆتا هەناسەی خۆی بە فیداکارییەوە شەڕیکرد و شەهید بوو. هاوڕێمان زاگرۆس بە نواندنەوەی بەرخۆدانی داستانییەوە لە دژی دووژمن و بە ژیانی خۆی، تێکۆشانمانی لە باکووری کوردستان بە فیداکارییەکی گەورەوە و لەسەر هێڵی فیدایەتی بەڕێوەبرد. بەم هەڵوێستەیەوە ناوی لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسیەوە.

ڕۆڵەی بوێری بۆتان و جەنگاوەری فیدایی ئاپۆی هاوڕێمان زاگرۆس جودی لەنێو ژیانی تێکۆشاندا ڕۆحی گەنجێتی پاراست و هەموو کاتێک لە نێو قۆناغەکانی تێکۆشاندا بوو. بۆ ئەوەی بتوانێت توڕەییە قوڵەکانی لە دژی دووژمن وەرگێڕێتە سەر چالاکی، بە بێ وچان تێکۆشانەکانی گەورەتر دەرکرد. لەسەر ئەم بنەمایە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری شڕنەخ تا بگات بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، وە لە چەندین گۆڕەپانی بۆتان تا ئەیالەتی وان و بەبێ دوودڵی لە چەندین هەرێمی کوردستاندا تێکۆشا. بە ئەزموونی شەڕکردنییەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە گەرلایەتی سەردەمی نوێدا پراکتیزە بکات هەوڵێکی زۆری دا و بەم هەوڵدانانەیەوە بووە نمونەی هاوڕێیانی. لەو ساتەی کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو تا کاتی شەهیدبوونی بە فیدایەتییەوە تێکۆشانی کرد. بەم هەڵوێستەیەوە بووە قارەمانێک کە بۆ گەنجانی بۆتان و کوردستان لە ژیان و تێکۆشاندا وەک نموونە وەربگیرێت.

وەک هاوڕێیانی شەهید زاگرۆس جودی، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاورێمان، خەڵکی شڕنەخ-مان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەربڕین و بەڵێنی سەرخستنی تێکۆشانی هاوڕێمان دەدەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان زاگرۆس جودی بەم شێوەیە:

ناسناو: زاگرۆس جودی

ناو پاشناو: مەهدی یوسال

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ / وان."