لە ئامەد ژنان بۆ ڕۆژین کابایش ڕێپێوانیان کرد

لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بۆ خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کابایش کە تەرمەکەی پاش ١٨ ڕۆژ بێسەروشوێنبوون لە وان دۆزرایەوە، ڕێپێوان ئەنجامدرا.

بۆ خوێندکاری زانکۆی یوزونجو یەل ڕۆژین کابایش کە تەرمەکەی پاش ١٨ ڕۆژ بێسەروشوێنبوون لە وان دۆزرایەوە، ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە ماڵی پرسەی عەبدولرەحمان ئینچ لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد پرسە دانرا. ژنان سەردانی گۆڕی کابایشیان کرد لە گۆڕستانی یەنیکۆ. بنەماڵەی ڕۆژین کابایش و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەندامانی دەم پارتی و چەند کەسێک بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

ژنان ئاماژەیان بەوە کرد ڕۆژین کابایش خۆی نەکوشتووە و کوژراوە. ژنان پانکارتی "کوشتنی ژنان سیاسی و ئایدۆلۆژییە"یان هەڵگرت. درووشمی "بێدەنگ مەبە، ئەگەر بێدەنگ بی نۆرەی تۆش دێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بشکێن، ئەو دەستانەی لە ژنان بەرزدەکرێنەوە" و "ڕۆژین کابایش نامرێت" و "بێدەنگ نابین، ناترسین و سەر نەوی ناکەین" بەرزکرایەوە. پاش ڕێپێوانەکە ژنان گوڵیان لەسەر گۆڕی کابایش دانا.