نالین گوڵان: ئەرکی گرنگمان دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتییە

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک نالین گوڵان ئاماژەی بەوەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لەخەباتدا بین و وتی: "ئەرکی هەرە گرنگمان پێكهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتییە."

ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک نالین گوڵان پەیوەست بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

نالین گوڵان لە سەرەتادا سڵاو و خۆشەویستی خۆی پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بووە هاوڕێی هەرە جوانی ژنان و بووە هۆکاری ئەوەی ژنان خۆیان بناسنەوە لەسەر هێڵی ئازادی تێبکۆشن. بە پێزانینەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. پێویستە ئێمەی ژن لە دژی پیلانگێڕی بوەستینەوە، پیلانگێڕان لە فکری ڕێبەر ئاپۆ تۆقییون. ڕێبەر ئاپۆ فکری ئازادی ئافراند. بۆیە بۆ ئێمەی ژنان تێکشاندنی پیلانگێڕی بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. هەڤاڵانمان کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە گەردنی خۆیان بوونە بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵ کوردە، هەڤاڵ ڕۆتیندا، بەروار، شارستان، ڕۆژبین عەرەب، گەلی وڵاتپارێزمان کە بە رۆحی فیداکارییەوە ئاگرییان لە جەستەی خۆیان بەردا و لە کەسێتی ئەواندا هەموو شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە." گوڵان ئاماژەشی بەوەکرد لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی لە دژی هێڵی ژیانی ئازاد پێکهێنرا، چونکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی سیستەمی سەرمایەداری و عەقڵێتی پێنج هەزار ساڵەی پیاوسالاری، مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی ئافراند. هەربۆیە پیلانگێڕی لەبەرامبەر تەڤگەری ئازادی ژن بوو، وە ژنان سەختی زۆر دەچێژن لە پێش پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا.

'لە پێناو ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانمان زیاتر بکەین'

نالین گوڵان سەرنجی خستەسەر تێکۆشانە بەردەوامەکان بۆ تێکشاندی پیلانگێڕی و وتی: "لە هەموو گۆڕەپانە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکاندا تێکۆشان بۆ پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا نەگەشتووین بەو ئامانجە. ئەمەش ئەرکی هەرە گرنگمانە. دەزانین ئازادی هەمووان بەندە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە. لەمڕۆدا پارێزنامەکانی ڕێبەری ئاپۆ بۆ چەندین زمان وەڕگێردران. لە هەموو جێگەیەک دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەوترێتەوە. هەموو ئەمانەش دەرنجامی بەرخۆدان و خەباتی ڕێبەر ئاپۆیە." گوڵان بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرد و ڕایگەیاند پێویستە هەموو ژن، کرێکار، ڕۆشنبیر، دیموکراتیک خواز و ئازادیخوازان لە پێناو تێکشاندنی پیلانگێڕییدا تێکۆشان بەرفراوانتر و بەهێزتر بکەن.

لە بەردەوامیدا گوڵان سەرنجی خستەسەر ئامانجی دەسەڵاتداران لە ئامانجگرتنی ژناندا و باسی لەوەکرد زیادبوونی هێرشەکانی دژ بە ژن پەیوەندی بە پیلانگێڕییەوە هەیە. ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نیە، ژن نوێنەری پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی دەکات هەربۆییە لە ئامانجی دەسەڵاتدایە. بەم شێوە درێژەی بە قسەکانی دا: "دەسەڵاتداری بەهەموو رێ و ڕێبازێک لە دژی ژن بەکاردەهێنێت، لە هەموو گۆڕەپانەندا هێرشی سەر ژنان دەکات. بۆ نمونە لە ئێراندا ڕێگەدراوە مندڵێکی ٩ ساڵە بچێتە هاوسەرگیرییەوە، لە عێراقدا ئەو یاسایانە هەموار و نوێ دەکەنەوە کە لە دژی ژنانن. بۆیە بێگومان پێویستە ئێمەی ژنان لە هەموو ئەمانە ئاگاداربین و لە  ڕویی زهنییەوە خۆمان بەپێشبەرین و کۆمەڵگە بگۆڕین. دەبێت سەرلەنوێ پیاو بئافرێننیەوە."

'ژنۆلۆژی مێژووی شێوێنراوی ژنانی بەشێوەیەکی ڕاست پیشاندایەوە'

نالین گوڵان دەسنیشانیکرد لە دژی سیستەمی پیاوسالاری و سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بە سوپابوونی ژنان پێویستییە و وتی: "لە جیهاندا بۆ یەکەمجار سوپایەکی ژنانە دروستکرا کە ژنانی هەموو نەتەوەکان بەشدارن تێیدا. بەڵام هێشتا وەک ژنان لە دروستکردنی ڕێکخستن و سوپادا لە کەموکوریداین. هاوڕێ بێریتان لە سوپابوونی ژندا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. سوپاکەمان بە بەرخۆدان، تێکۆشانەکانیەوە لەگەڵ کاتدا گەورەتر بوو. هەر لە یەژا ستارەوە تا بگات بە هەپەژە لە ڕۆژهەڵات، یەژەشە لە شەنگال، یەپەژە لە ڕۆژئاوا." باسی لەوەشکرد ژنان بە زانین و زانستی خۆیانەوە دەتوانن ڕزگاری خۆیان بەدەستبهێنن. بە سوپابوونی ژنان پێش هەموو شتێک هۆشمەندی و زانابوونی ژنان دەئافرێنێت و وتی: "پێشکەوتنی زانستی ژنۆلۆژی بۆ تەواوی ژیان و کۆمەڵگەیە. ژنۆلۆژی کارکردنە لەسەر ڕاستکردنەوەی مێژووی شێوێندراوی ژنان. بۆیە زانستی ژنۆلۆژی بۆ ژنان زۆر گرنگە."

لە کۆتاییدا گوڵان ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشان و شەڕکردنی ژنان کرد لە دژی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و ئاماژەی بەوەدا هەرچی دامەزراوەکان بۆ سەپاندی بەرژوەندییەکانی سیستەمی سەرمایەداری و پیاوسالارییە، ژنان بە زانابوونی خۆیان بەو دەزگایانە فریووناخۆن و بەم شێوەیە کۆتایی بەقسەکانی هێنا: "لە جیهاندا چەندین عەقڵێت و تێگە ئافرێندراون، پێویستە زۆر باش لەو شتانە تێبەگەین. بە تایبەت هێزی دیموکراتیک، فیمنیست، ئیکۆلۆژیست. سەندیکاکاران، ڕۆشبیر و هەموو ئازادیخوازن پێکەوە لە دژی ئەم سیستەمە تێبکۆشین. پێویستە پشتیوانی یەکتر ببین. بۆیە جارێکی دیکە دەیڵێمەوە پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی لە دژی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجام درا. ڕێبەر ئاپۆ لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا لە پێناو مرۆڤایەتی و ژناندا لە بەرخۆدانێکی بێهاوتادایە. بۆیە پێویستە هەموومان لە دژی پیلانگێڕیی تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوەبەرین و بتوانین ماف و ئازادی خۆمان بەدەستخەین. لەمڕۆدا لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکین لە ئازادییەوە. دەبێت ئەم تێگەیە هەڵسەنگێنین."