لوقمان خەلیل: دوای ئەوەی داعش رەقەی لەدەستدا، کەوتە قۆناغی لەناوچوونەوە

ئەندامی فەرماندەیی گشتی قەسەدە لوقمان خەلیل: داعش بە پلانسازییەوە شاری ڕەقەی وەک پایتەختی خۆی دەستنیشانکرد، بە لەدەستدانی ڕەقە کەوتە ناو قۆناغی تێکشاندنەوە.

حەوت ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە دەستی چەتەکانی داعش. بە بەرخۆدانەکانی کۆبانێ داعش یەکەم گورزی مێژووی بەرکەوت، بە لەدەستدانی ڕەقە قۆناغی تێکشکاندی داعشی لێکەوتەوە، لەم بارەیەوە ئەندامی فەرماندەیی گشتی قەسەدە لوقمان خەلیل بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بە دروستبوونی داعش مرۆڤایەتی بەر ترسێکی مێژووی کەوت، قۆناغی تێکشاندی داعش بە لەدەستدانی ڕەقە دەستیپێکرد، بێگومان ئەو قۆناغەش وێڕای هەموو کەم دەرفەتی و سەختییەکانەوە لە ئەنجامی تێکۆشان، قوربانی و ڕەنجدانێکی مەزنەوە سەرچاوەیگرت.

لە قسەکانیدا خەلیل سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ و وتی: "سەرچاوەی تێکۆشان لە دژی داعش هەمووی وابەستەیە بە بەرخۆدانی کۆبانێ-وە، چونکە لەو کاتەدا هەمووان لە دژی هێزێکی وەک داعشدا بێچارە ببوون، بە ڕۆحی فیدایی، ڕۆحی بەرخۆدانەوە کە لە دەرنجانی دڵسۆزی قوڵی نێوان گەل، وڵات و وڵاتپارێزییەوە دەرکەوت و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە و یەپەگەدا یەکانگیربوو، وێڕای هەموو سەختییەکان گورزێکی کوشندەی بەر داعش خست." وتیشی بەرخۆدانی کۆبانێ هەموو جیهانی سەرسامکرد.

'بەرخۆدانی کۆبانێ بە ڕۆحێتی یەکانگیری دروستبوو'

لە بەردەوامیدا خەلیل باسی لە سەرکەوتنی داستانی بەرخۆدانی کۆبانێ کرد و دەسنیشانیکرد کە بەرخۆدانەکە ڕۆحی سەرکەوتن بوو نەک ئەوەی پەیوەست بێت بە پێشکەوتوویی تەکنیک و ماددیەوە، بۆ ئەمەش وتی وێڕای هەبوونی هەموو تەکنیکی پێشکەوتوو و چەک و سەربازی زۆرەوە داعش بە ماوەیەکی کەم موسڵی داگیرکرد و وتی: "بە بەرخۆدانی کۆبانێیەوە گەل هیوای ڕزگاربوون لە داعشی بۆ دروستبوو، لەو قۆناغە بەدواوە لە هەموو لایەکەوە گەنجان بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەژە و یەپەگە دەبوون. پرۆسەی ڕزگارکردنی ڕەقە خواستی گەل بوو. هێزەکانمان بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە هەنگاوەکەیان دەستپێکرد، لە پێشدا ناوچەکانی دەوروبەری ڕزگارکرد و دواتر ڕەقە ڕزگارکرا."

هەر لە قسەکانیدا خەلیل ئاماژەی بەوەدا داعش گروپێکی چەکداری ئاسایی نەبوو، هەموو جۆرە کەسێکی خاوەن ئەزموونی شەڕکردنی تێدابوو لە نمونەی چیچانی و ئەندامانی پێشووی ڕێکخراوی قاعید و زۆرێک لەوانەی لە پێشوودا لە نێو سوپای عێراق و سوریادا بوون. هەروەها کەسانێکی زۆرکە لەڕێگەی دەوڵەتی تورکەوە بەشداری ناو داعش ببوون. وە لە پشتی داعشەوە ڕێکخستن و پشتگیرییەکی بەهێزی هەواڵگری دەوڵەتان هەبوو. داعش هێزێکی ئاسایی نەبوو بەوەی بە گورزێکی سەبازی ئاسایی لەناوبچێت. لە وڵاتانی هەرێمییەوە سودییان وەردەگرت و بەهەزاران هێزی چەکدارییان پەروەردەکردبوو.

'لە دوای ڕزگارکردنی ڕەقە، داعش پەرەی بە شانە نوستووەکانی دا'

خەلیل سەرنجی خستەسەر شانە نوستووەکانی داعش و وتی: "لە دوای تێکچوونییەوە داعش هەموو هیوایەکی گەڕانەوەی لەدەستدا، بەڵام لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە ئەمجارە بە پەرەدان بە شانەی نوستوو هێرشی سەر دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کرد، بەم شێوەیە دەیویست ئارامی ناوچەکە لەباربەرێت و تا ئێستاش ئەو دۆخە بەردەوامی هەیە. بەڵام دەزانین وەک جوگرافیا هیچ جێگەیەک نەماوەتەوە بۆ داعش. لەبەرامبەر ئەمەشدا کارەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامە و لەگەڵ پشتگیرییەکانی گەلدا وایکردووە تێکۆشان لە دژی شانە شاراوەکاندا بە ئاسانی بەڕێوەبچێت." ڕاشیگەیاند بە ئێستاشەوە دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە  پشتیوانیکردنی داعش و شانە شارەوەکانی، چونکە لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت تۆڵەی تێکشاندنی داعش بکاتەوە، چونکە تێکشاندنی داعش بە مانای لەناوچوونی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هات. هەربۆیە لە ئێستادا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو شێوەیەک لە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی داعشدایە بۆ لە باربردنی دەستکەوت و سەقامگیری هەرێمەکە و لەباربردنی مۆدێلی بەڕێوەبەری خۆسەر.

'ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوەی ڕەقە بەرهەمی گەلانی هەرێمەکەیە'

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە چ ڕۆڵێک دەبینن، ئەندامی فەرماندەیی گشتی قەسەدە لوقمان خەلیل وتی: "لە دوای قۆناغی ڕزگارکردنی ڕەقە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئامانجی پاراستنی موڵک و ماڵی  گەل بوو. بەم بیرکردنەوە قۆناغی ڕزگارییمان دەستپێکرد، ئەم هەوڵەش بووە هۆکاری ئەوەی زۆر بەخێرای پرۆسەکە بگات بە ئامانجی خۆی و ڕەقەش ئاوەدان بکرێتەوە. ئامانج ئەوە بوو ڕەقە ببێتە نمونەیەک بۆ تەواوی سوریا. هەربۆیە گەل بەشداری پرۆسەی ڕزگاری کرد، هەم بۆ ڕزگاریکردن و هەمیش بۆ سەلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە هاوکاری زۆرییان کرد. بۆیە ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوەی ڕەقە بەرهەمی گەلی هەرێمەکەیە. وە ڕۆڵی بنەڕەتی قەسەدە لە پرۆسەکەدا دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش بوو. چونکە بە بێ مسۆگەرکردنی ئاسایش پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەش دەستەبەر نابێت. پاککردنەوەی شارەکە لە پاشماوەکانی داعش ئەرکی قەسەدەبوو. وە بەرپرسیارێتی دابینکردنی ئاسایشی هەزارن مرۆڤ کارێکی ئاسان نەبوو. بۆیە لەماوەیەکی کورتدا پرۆسەی پاککردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە دەستیپێکرد، شارەوانی ڕەقەیش لە نێو ١٠ وڵاتدا وەک شارەوانییەکی هەرە باش پیشاندرا. لە ئێستادا بە هاوکاری گەل لە ڕەقەدا ژیانێکی هاوبەش دروستدەکرێت. ئەمەش دەبێتە نموونە بۆ چەندین لە شارەکانمان و تەواوی شارەکانی سوریا."