بزووتنەوەی گۆڕان: پەدەکە سەردانی تورکیای کرد و لە هەولێر ساختەکاری کردووە

سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەولێر، هێمن شێخانی ڕایگەیاند پەدەکە لە هەولێر ساختەکاری کردووە، سەردانی تورکیای کردووە و پیلانگێڕیی دژی گۆڕان و یەنەکە ئەنجام داوە.

سەرۆکی لیستی گۆڕان لە هەولێر، هێمن شێخانی دەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. جەختی کردەوە بەڵگەیان لایە کە پەدەکە و نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردن سەردانی تورکیایان کردووە، پیلانگێڕییەکی گەورەیان دژی یەنەکە و گۆڕان ئەنجامداوە.

هێمن شێخانی ڕایگەیاند لە سنووری هەولێر نزیکەی ٢٥ هەزار دەنگی هێناوە و ٩٠٪ ـی دەنگەکانیان سڕاوەتەوە، جەختی کردەوە تەواوی ئەنجامەکان ڕەت دەکەنەوە و چاوپۆشی لەو ستەمە ناکەن.