هەڵمەتی ئازادیی لە شەنگال لە دووەم ساڵدا بەردەوامە: ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و تاژێ بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوبەری بۆ شەنگال" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "تێکۆشان و چالاکییەکانمان بۆ خۆبەڕێوبەری و ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەهێزتر دەکەین."

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بە دروشمی "ئازادیی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرد. کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی شەنگالیش لە ٢١ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپو، خۆبەڕێوبەری بۆ شەنگاڵ" بەشداری هەڵمەتی نێونەتەوەییان کرد. لەو چوارچێوەدا ماوەی ساڵێکە هەڵوێست وچالاکی جیاواز بەڕێوە چوو.

بەو بۆنەوە هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شەنگاڵ لە مەزارگەی شەهید دڵگەش و بەرخۆدان راگەیەندراوێکیان خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا 'لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکەدا تێکۆشانمان بەرزتر دەکەینەوە'.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ وەک دەزانرێت لە ١٠ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣ـەوە هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بە دروشمی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەستیپێکرد. کۆمەڵگای ئێزدی و گەلانی شەنگاڵیش ئەم هەڵمەتەیان بە هەڵمەتێک بۆ ئازادی سەرجەم گەلانی بندەست زانی و لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپو، خۆبەڕێوبەری بۆ شەنگاڵ" بەشداری هەڵمەتەکە بوون. لە ماوەی ساڵێکی هەڵمەتەکەدا، بەسەدان چالاکی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدرا و ملیۆنان کەس بەشداری هەڵمەتەکە بوون. هەروەها شەنگالیش بەدرێژایی ساڵەکە بەردەوام بوو لە کار و چالاکیەکانی. هەڵسەنگاندن بۆ ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە کرا و بەباوەڕ و ئیرادەیەکی بەرزەوە ساڵی دووەمی هەڵمەتی ئازادی بە پێداگری و هێزەوە بەرەو پێش ئەبەین.

'ئامانج ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە'

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرا و ماوەی ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریی ڕەهادایە. بە واتایەکی تر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ماوەی ٥٠ساڵی ڕابردوودا تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلانی بندەست ڕێبەرایەتی دەکات، نیوەی ئەم تێکۆشانەی لە زیندانی ئیمراڵی بەسەر بردووە. لەماوەی ئەو ٢٥ساڵەدا لەپێناو ئازادی ئەودا هەڵمەتی جۆراوجۆر ئەنجامدرا. بەڵام هەڵمەتی دووایی لە هەموو هەڵمەتەکانی پێشوو جیاوازە و ئامانجیش ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم هەڵمەتە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی ساڵێکی هەڵمەتەکە لە هەموو ڕوویەکەوە تایبەتمەندی دەرکەوت. هەڵمەتەکە بوو بە هەڵمەتێک بۆ ئازادی و دیموکراسی بۆ هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهان. هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو کاتێک زیاتر لە جیهاندا بڵاوبووەوە. بە ناسینی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان جارێکی تر هیوا و باوەڕ بۆ مرۆڤایەتی گەشەی سەند. هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران، فەیلەسوف و نووسەران و زانایانی جیهان بە بیرو و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان پەرەیان سەند. سەرەڕای ئەوەی کە جیهان لە شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا، شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا یەکگرتوو نەبوون، بەڵکو لە مەسەلەی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا مرۆڤایەتی ئازاد یەکگرتوو بوون ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە کە دەبێت بە دروستی لەبەرچاو بگرین.

وەک دەزانین ساڵی ڕابردوو پڕ بوو لە شەڕی قورس. بەتایبەتی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و لوبنان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستووەتە ناو دەریایەکی خوێنەوە. هەروەها ئەم دۆخە شەڕەخوازانەیە بۆچوون و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئۆجالان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتڕاستکردەوە. ڕێبەر ئۆجالان بەدەیان ساڵە هۆشداری داوە کە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ململانێی دەسەڵات و شەڕی ئایینی، دینی و ڕەگەزی چارەسەر ناکرێن. بۆیە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر هۆگری بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالانن و ئێستا هەمووان داوا دەکەن دەبێت گۆشەگیریی سەپندراو بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا کۆتایی بێت هەتا کێشەکانی ناوچەکە بەرەو چارەسەری بچێت.

سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکی جیهانییە

هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە ڕاستی سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی خستەڕوو. سەرەتا ئەوروپا ئەو حکومەتانەی خۆیان وەک نوێنەری ئازادی و دێموکراسی نیشان دەدەن، دەرکەوت هیچ پەیوەندییەکیان بە ئازادی و دێموکراسیەوە نییە. ئەم هەڵمەتە لە هەموو کاتێک زیاتر ڕوونی کردەوە کە سیستەمی ئیمرالی سیستەمێکی جیهانییە و ئەوانەی درێژە پێدەری گۆشەگیری و دابڕان و دژی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانن هەمان ڕێکخراو و دامەزراوە نێونەتەوەییەکانن کە ڕۆژانە بەناوی ئازادی و دێموکراسیەوە بەڵێن و سوێند دەخۆن.

هیچ ئازادییەک بەبێ هەوڵ و تێکۆشان ناکراوە

بێگومان لە ئەنجامی هەڵمەتی ئازادیدا ئەنجامی زۆر گرنگ و مێژوویی بەدەست کەوتوون، هیوا و ئازادی لە هەموو کاتێک بەهێزتر بوون. بەڵام پێویستە دان بەوەدا بنێین کە هێشتا ئامانجە سەرەکییەکەمان بەدەست نەهێناوە. ئامانجی سەرەکی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان و هەروەها دان پێدانانی خۆبەڕێوبەری شەنگالە ئێمە هەڵمەتەکەمان بەگوێرەی ئەم داخوازیانەوە دەستپێکردووە. بۆیه له ساڵی دووەمی هەڵمەتەدا  دەبێت بەسەر کەموکوڕییەکانماندا سەرکەوین بۆ خاوەنداری لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگاڵێکی خۆبەڕێوەبەر و ئازاددا دەبێت هەڵوێستەکانمان بەهێزتر و خێراتر بکەین. هەروەها پێویستە لە هەموو ماڵێکی شەنگالدا بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بناسێنین و لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت هەموو گەلی شەنگال بەشداری هەڵمەتی ئازادی و خۆبەڕێوبەری بکەن، ئەگەر بەڕاستی بتوانین بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان بە کۆمەڵگا بناسێنین بە زووترین کات ئەنجام وەردەگرین. له ساڵی دووەمی هەڵمەته هەوڵ دەدەین بیرۆکە کانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان به شێوەیەکی بەرفراوان له دەشتی نەینەوا و له سەر ئاستی عێراقدا بخەینە بەرنامەی کارەوە.

ساڵی دووەمی هەڵمەتەکە دەبێته ساڵی سەرکەوتن

لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپانە بە هێز و ئەزموونی ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکەوە ئێستا دەست بە تێکۆشانی ساڵی دووەمی هەڵمەتەکە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپو و خۆبەڕێوبەری بۆ شەنگاڵ دەکەین. لەو باوەڕەداین کە ساڵی ٢٠٢٥ دەبیتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوبەری شەنگاڵ. دووبارەی دەکەینەوە ئێمە وەک خۆبەڕێوبەری شەنگاڵ کار و چالاکییەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی بەهێزی دووەم ساڵی هەڵمەتەکە بەهێزتر دەکەین."