بە دیمەن

پەروەردە لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە ٨٦٠ هەزار خوێندکار بە زمانی دایکی خۆی پەروەرەدە وەردەگرن. لەو چوارچێوەیەشدا کارەکانی ناوەندی ئۆلاف تائۆ بۆ پەرەدان بە مەنهەج و زمانی سوریانی بەردەوامە.

لە دوای شۆڕشی ٢٠١٢ی ڕژئاواوە پەروەردە و فێرکردن سەرلەنوێ داڕێژرایەوە. پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا بەڕێوەدەبرێت. لە سیستەمی پەروەردەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سوریانی بوونی هەیە.

ساڵێ نوێی خۆێندن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ی ئەیلولەوە دەستیپێکرد و زیاتر لە ٨٦٠ هەزار فێرخواز تێیدا بەشدارن. هەر خوێندکارێک سێ ساڵی دەستپێکی پەروەردەی بە زمانی دایکی خۆی پەروەردە وەردەگرێت. دواتر لە ساڵی چوارەمەوە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سوریانی بەردەوام دەبێت و لە ساڵی پێنجەمەوە پەرەوەرەدە بە زمانی ئینگلیزیش وەردەگرێت.

لیژنەی مەنهەجی پەروەردە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دامەزراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن گۆڕانکاری لە مەنهەجی پۆلەکانی ١، ٤، ٧ و ١٠دا کردووە. ئەمەش بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەروەردە و هەروەها ئەزموون وەرگرت لە کاری پەروەردەی بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕیاکانە.

دامەزراندنی ئەنجومەنی بنەماڵەی خوێندکاران

هاوسەرۆکی دەستەی پەرەوەردە و فێرکردنی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەنجومەنی بنەماڵەی خوێندکاران دامەزرێنراوە کە بۆ تێگەشتن و ئاسانکردنی پەرەوەردەیی خوێنکارانە، لە ڕێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە هاوکاری و کاری هاوبەش لەنێوان خوێندکاران، مامۆستایان و بنەماڵەکاندا ئاسانتر و دروستتر ئەنجام دەدرێت.

پەرەوەردە لە ڕێگەی مامۆستایانی زمانی ئەرمەنییەوە

عیماد تەتەرییان باسی لەوەکرد لەدوای شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستییان بە پەرەوەردەی زمانی ئەرمەنی کردووە و وتی: "بۆ پاراستن و پەرەدان بە زمانی ئەرمەنی پێویستمان بە مامۆستای پرۆفیشناڵ بوو. لەناو کۆمەڵگەی ئەرمەنی بژاردەی پەرەوەردەییمان بە زمانی ئەرمەنی بۆ گەنجان دەستبەرکرد و ٣٠ مامۆستای پسپۆر پەرەوەردەکانیان دەوتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕێکخراوەکەمان دادەمەزرێت و لە هەموو قۆناغەکانی پەرەوەردەدا هەوڵی پەروەردەکردن و پەردان بە زمانی ئەرمەنی دەدەین. ئەمەش لە  چوارچێوەی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەبێت و منداڵانی ئەرمەنی پەروەردە وەردەگرن."

دامەزراوەی سوریانی ئۆلاف تائۆ

دامەزراوەی سوریانی ئۆلاف تائۆ بەرپرسیارە لەوەی مامۆستایانی سوریانی بە گوێرەی مادەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر پەروەردە بکات و مەنهەجی پەروەردەی بە گوێرەی زمانی سوریانی ئامادە بکات. هەروەها بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ئاشنا بە زمانی دایکی خۆی بکات پەروەردەیان بۆ دەکاتەوە. ئۆلاف تائۆ لە دێرک، حەسەکە، قامیشلۆ و دربەسبی ناوەندی تایبەت بە خۆی هەیە و لە پێناو ئەوەی منداڵانی سوریانی سود لە مادەکانی پەروەردەی بەڕێوەبەری خۆسەری وەرگرن لە ساڵی نوێی پەروەردەدا دەستییان بە پەروەردەکرد.

سالیبا یەعقوب کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی سوریانی ئۆلاف تائۆ باسی لە کارەکانی دامەزراوەکە کرد و وتی: "ئۆلاف تائۆ لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دامەزراوە، چەندین کاری لە پێناو بەرەوپێشبردنی زمانی سوریانیدا ئەنجامداوە. خواستمانە منداڵەکانمان بە چاند، زمان و مێژووی خۆیانەوە گەورەبن. لە ساڵی ٢٠١٩دا مەنجهەجی پەروەردەییمان بە زمانی سوریانی ئامادەکرد. وە هەرکاتێک پەروەردەی مەنهەجی سوریانی پێویستی بە گۆڕانکاری بێت گۆڕانکاریی تێدا دەکەین."