دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ هاوڵاتی کوشت
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی کاخرەی عەفرین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوندنشینان و هاوڵاتیانیان ئەشکەنجەدا. لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا ٢ ژن کوژران.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی کاخرەی عەفرین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوندنشینان و هاوڵاتیانیان ئەشکەنجەدا. لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا ٢ ژن کوژران.
چەتەکانی عەمشاتی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی کاخرەی ناوچەی موباتای عەفرین هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و گوندنشینانیان ئەشکەنجەدا. لە ئەنجامدا ٢ ژن کوژران و دەیان گوندنشین برینداربوون. چەتەکان گوندنشینانیان ئەشکەنجەدا و زێڕ و پارەی هاوڵاتیانیان دزی.
هەروەها چەتەکان لە هەمان گوند هاوڵاتییەکیان ڕفاند و بەرامبەر ئازادکردنی داوای ٥ هەزار دۆلاریان کرد.