خەڵکی کانتۆنی جەزیرە دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕێپێوانیان کرد

خەڵکی کانتۆنی جەزیرە دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە دەرباسیە ڕێپێوانیان کرد.

خەڵکی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان دژی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی ڕێپێوانیان کرد و داوای مەزنکردنی تێکۆشانیان کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دانیشتووانی دەرباسیە و تەل تەمر و زرگان بۆ شەرمەزارکردنی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی و لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دەرباسیە کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد.

دانیشتووان لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلانە"، هەروەها درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهیدان وەستا، لەوێ ئەندامی دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فادی حەسەن ڕایگەیاند کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە جێبەجێکردنی ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەبن، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ دژی سیستەمەکانی نکۆڵی و قڕکردن و چەوساندنەوە تێدەکۆشێت، زیندانی ئیمراڵی کردۆتە ناوەندی بڵاوکردنەوەی فیکری ئازادی".

ئەندامی دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  ئایهان یونس، بانگەوازی لە تەواوی گەلان و ژن و گەنجان کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان گەش بکەن.

چالاکییەکە بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.