'بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادییەوە کۆتایی بە دەسەڵاتداری دەهێنین'

لە کانتۆنی فرات بە بۆنەی ٢ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی سیمبوڵی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ژینا ئەمینی چالاکیەک ڕێکخرا و ئاماژە بەوەدرا بە ڕۆحی ژن، ژیان، ئازادییەوە کۆتایی بە دەسەڵاتداری بهێنین.

ماوەی دوو ساڵ بەسەر شەهیدکردنی سیمبوڵی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت کە لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ڕژێمی ئێرانەوە شەهید کرا، ئەمڕۆش لە کانتۆنی فرات بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار بۆ بەڕزڕاگرتنی ئەو شۆڕشە چالاکیەک ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە خولەکێک بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر بەناوی کۆنگرە ستاری کانتۆنی فرات، خوناڤ خەلیل قسەیکرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری تەنها درێژە بە ڕێگەی ئازادی دەدەن و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یەوە کۆتایی بە سیستەمی دەسەڵاتداری دەهێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا خوناڤ خەلیل  ئاماژەی بەوەدا شۆڕشەکە هەموو جیهانی هەژاند و وتی: "لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی شەهیدکردنی ژینا ئەمینییەوە هەموو گەنجان ڕاپەڕین و ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە و لەدژی زهنیەتی دەسەڵاتداری وەستانەوە، کە هەزاران کەسی دەستگیرکردووە. بە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'یەوە تەواوی ژنانی جیهان ئازاد دەکەین."

لە کۆتاییدا لە لایەن تەڤگەری چاند و هونەری باقی خدۆوە شانۆگەری 'کەزێی ژن' نمایشکرا و چالاکیەکە کۆتایهات.