لە عەفرین ڕفاندن و دەستبەسەراگرتن بەردەوامە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەرگیراون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٢ کەسی ڕفاندووە، دەستیان بەسەر ماڵی هاوڵاتیاندا گرتووە، زەیتونی گەلیان دزیوە و داری بادەمیان بڕیوەتەوە.

چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی"ـی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەکیان بە ناوی ئەحمەد یوسف (٤٠ ساڵ) لە عەشیرەتی عمێرات ڕفاندووە کە ٢ هەفتە پێش ئێستە لە لوبنانەوە گەڕاوەتەوە بۆ عەفرین.

هەروەها چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ٦ ی ئەیلول گەنجێکیان بە ناوی محەمەد ڕەشید ڕەشۆ (١٩ ساڵ) لە گوندی سلوری شاری جەندریسە بەبێ تاوان و بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی ڕفاندووە.

لەگەڵ ڕفاندن، تاڵانکردنی ماڵ و موڵک و زەوی هاوڵاتیان بەردەوامە.

چەتەکانی "حەمزات" ٧ داری بادەمی هاوڵاتییەکیان بە ناوی حەسەن جمۆ خەڵکی گوندی کیماری شارۆچکەی شێراوا بڕیوەتەوە.

چەتەیەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی ئەحمەد دەملخی دەستیگرت بەسەر ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی فەوزی عەلی خەڵکی گوندی قەدەی شاری ڕاجۆ گرت، لە گەڕەکی زەیدیەی شاری عەفرین، پاش ئەوەی کردی بە دوو بەشەوە بە هەزار و ٢٠٠ دۆلار فرۆشتی بە ئامۆزایەکی خۆی.

ڕاگەیاندرا، چەتەیەکی داعش ماڵی هاوڵاتییەکی بە ناوی محەمەد خەلیل حوسێن لە گوندی قومجانی شاری جەندریسە دەستبەسەر کردووە.

هەروەها گرووپێک چەتە ٢٠ داری زەیتونی هاوڵاتییەکیان تاڵان کردووە.