سبەینێ لەسەر مەزارەکەی یادی ڕۆژنامەوان هێرۆ بەهادین دەکرێتەوە

سبەینێ وەک پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان (عەرەفە) ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد و بنەماڵەی هێژایی شەهیدی ڕۆژنامەوانی ئازاد هێرۆ بەهادین، لەسەر مەزارەکەی یادی ڕۆژنامەوان هیرۆ بەهادین دەکرێتەوە.

هێرۆ بەهادین

سبەینێ چالاکییەکی یادکردنەوە لە گۆڕستانی قەرەتۆغانی شاری سلێمانی بۆ ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین ئەنجام دەدرێت.

هاوکار و ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازادی ڕایانگەیاند وەک وەفایەک بۆ شەهیدی  ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد هێرۆ بەهادین، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی هێژایی شەهید هێرۆ بەهادین. بە بۆنەیی هاتنی جەژنی ڕەمەزان (عەرەفە) لەسەر مەزاری شەهید هێرۆ کۆدەبنەوە.

شوێن و کاتی یادکردەنەوە: گۆڕستانی قەرەتۆغان- ١٥:٠٠ بە کاتی هەرێمی.