شەهلا پیراستە بە هۆی ئەوەی ڕەتیکردووتەوە سیخوڕی بکات، دیپۆرت دەکرێتەوە

شەهلا پیراستە خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و نزیکەی ٨ساڵە لە ئامەد ژیان دەکات، پێشتر بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردووتەوە سیخوڕی بکات هەڕەشەی لێکرابوو ئێستا دیپۆرت دەکرێتەوە.

شەهلا پیراستە خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە نزیکەی ٨ ساڵە لە شاری ئامەد ژیان دەکات و لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەدایە. هونەرمەندی گرافیک کار شەهلا پیراستە لە مانگی کانوونی یکەمی ٢٠٢٤ بەهۆی ناسنامەی کوردیەوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی TEM دەستبەسەر کرابوو. لە لایەن پۆلیسەوە کەوتووتە ژێر لێکۆڵینەوە و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لە تورکیا لێکراوە، بەهۆی ئەوەی قبووڵی نەکردووە کە سیخوڕی بکات.

لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD)ی شاری ئامەدی کردووە. شەهلا پیراستە، ڕۆژی ٧ی نیسان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر و ڕادەستی ئیدارەی پۆلیسی کۆماری و ئیدارەی پۆلیسی شاری ئامەد کرا. ڕۆژی ٨ی نیسان، ئیدارەی کۆچبەرانی شاری ئامەد، بەبێ دەرکردنی هیچ بڕیارێک، پارێزەری شەهلا پیراستەی لە دیپۆرتکردنەوەی لە تورکیە ئاگادار کردووتەوە و ئەمڕۆش گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی شاری ڕحا.

پارێزەری شەهلا پیراستە ڕایگەیاند کە داواکاریەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە تۆمار دەکەن.