پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە ڕازیە ئۆزتورک و ڕێزان ساریجا و مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگور، بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش بە داواکاریی گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
پارێزەران هەروەها بۆ بینینی زیندانیانی تری ئیمراڵی، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، داواکارییان پێشکەش کرد.
گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەر ئاپۆ، هێشتا بەردەوامە.