بەهۆی داڕمانی کانێکەوە ١٣ کرێکار برینداربوون
لە ناوچەی بەیپازاری ئەنقەرە کانێک داڕما، بەهۆیەوە ١٣ کرێکار برینداربوون.
لە ناوچەی بەیپازاری ئەنقەرە کانێک داڕما، بەهۆیەوە ١٣ کرێکار برینداربوون.
لە گەڕەکی حیرکاتەپەی ناوچەی بەیپازاری ئەنقەرە، کانی چایرهان داڕما. لە ئەنجامدا ١٣ کرێکار برینداربوون و ڕەوشی یەکێکیان خراپە.
چەندین تیمی تەندرووستی و جەندرمە و AFAD و UMKE گەیشتنە ناوچەکە.
کرێکارە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بیلکەنت و نەخۆشخانەی حکومیی بەیپازار.