لە خۆپیشاندانەکانی پاش دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆککۆماری، یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکرا، کائان کۆتوک تەمەن ٢٣ساڵ بوو. کۆتۆک لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ژنێک کە لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی ساراچاندا ڕووبەڕووی توندوتیژیی پۆلیس بووبوو، ئەشکەنجە و دەستگیرکراوە.
'کوڕەکەمیان بە سەر زەویدا ڕاکێش کرد'
جاندان کوتوک دایکی کوتوک لەو بارەوە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی قسەی کرد و وتی: "سەرەتا پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەسەر کوڕەکەمدا بەکارهێنا و دواتر لەلایەن سێ ئەفسەری پۆلیسەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجە کراوە، تەنانەت بە قونداغی چەک لە سەریان داوە و سەری شکاوە، سەرەڕای ئەوەی کوڕەکەم لە شوێنی ڕووداوەکە بێهۆش بووە، دیسان دەستبەسەر کراوە."
'ماوەی ٨ کاتژمێر لەناو ئۆتۆمبێلێکی دەستبەسەرکردندا بە کەلەپچەوە ڕاگیراوە'
دایکی کوتوک ڕایگەیاندووە کە کائان کوتوک بۆ ماوەی ٨کاتژمێر لە نێو ئۆتۆمبێلێکی دەستبەسەرکردنەکاندا بە لە پشتەوە کەلەپچە و ڕاگیراوە و وتی: "بەبێ ئاگاداری بنەماڵە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، شوێنی سووتانی جگەرەی لەسەر دەستی کورە ئازادکراوەکەمەوە دیار بوو."
هەروەها جاندان ڕایگەیاند، کوڕەکەم تەنها هەوڵی ڕزگار کردنی ژنێکی داوە و وتی: "چەند جار لە سەریان داوە. دەموچاوی شوێنی لێدانی پێوە دیاربوو. لوتی شکابوو و بڕبڕەکانی ئازاریان هەبوو". سەبارەت بە ڕووداوەکان ناڕەزایەتی نیشاندا و داوای لێپێچینەوەی و دادگایی کردنی ئەو ئەفسەرانەی پۆلیسی کرد کە بەرپرسیارن لە ئەشکەنجەدانەکان و تی: "منداڵەکانمان بێتاوانن، پۆلیس منداڵەکانمانی تا ئاستی مردن ئەشکەنجە کردووە."