بەرخۆدێری حیلوان، جومعە چات لە ٨٢ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد

جومعە چات کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری بەرخۆدانی حیلوان بوو بوو، لە دوای کودەتایی سەربازی زیندانی کرا و ئەشکەنجەی قورس درا، لە ٨٢ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.

جومعە چات لە کاتی کودەتایی سەربازی ١٢ی ئەیلول لە زیندانی ئامەد زیندانی کرا، لە نەخۆشخانەی شاری مێرسین لە کاتی چارەسەرکردن کۆچی دوایی کرد.

جومعە چات کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری بەرخۆدانی حیلوانی ساڵی ١٩٧٨-٧٩ بووە. لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلول زیندانی دەکرێت لە زیندانی سەربازی ژمارەی ٥ی ئامەد و لە زینداندا ئەشکەنجەی زۆر سەخت دەدرێت.

قادر چات لە ناوەندنی کەلتووری میزۆپۆتامیا لەسەر میدیای دیجیتاڵی ڕایگەیاند کە باوکی، جومعە چات کۆچی دوایی کردووە.

قادر چات گوتی: "باوکم جومعە چات کە بەشداری بەرخۆدانی حیلوان بوو، لە زیندانی ئامەد لە دژی کودەتایی فاشیستی ١٢ی ئەیلول لە بەرانبەر ئەشکەنجەدان بەرخۆدان دەکات، کۆچی دوایی کرد."

تەرمی چات نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی کارادوڤاری بە خاک دەسپێردرێت.