لە گەرمیان مەراسیمی یادکردنەوەی ٣٧ ساڵەی ئەنفال دەکرێتەوە
لە مەزاری ئەنفال لە گەرمیان بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، مەراسیمی یادی ٣٧ ساڵەی ئەنفال دەستی پێکرد.
لە مەزاری ئەنفال لە گەرمیان بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، مەراسیمی یادی ٣٧ ساڵەی ئەنفال دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ لە یادی ٣٧ ساڵەی شاڵاوی قڕکاری ئەنفالدا، لە مەزاری ئەنفال لە گوندی دێبنەی سەر بە شارەدێی ڕزگاریی لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفال و هاوڵاتییانی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان، یادی ٣٧ ساڵەی شاڵاوی ئەنفال دەکرێتەوە و چەند چالاکییەک ئەنجام دەدرێت.
لە یادکردنەوەکەدا بە ئامادەبوونی کەسوکار و بەرماوەکانی ئەنفال کراوەکان، بڕیارە ئەمڕۆ لە 'مەزاری دێبنە' مۆنۆمێنتێک درووست بکرێت و چەند چالاکییەک ئەنجام بدرێت.