تەرمی شەهید زولفەقار قامیشلۆ بەخاکسپێردرا
شەڕڤانی قەسەدە زولفەقار قامیشلۆ کە لە عەین عیسا شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. بۆ گەریلای هەپەگە شەهید مەزڵوم یەکتا مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
شەڕڤانی قەسەدە زولفەقار قامیشلۆ کە لە عەین عیسا شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. بۆ گەریلای هەپەگە شەهید مەزڵوم یەکتا مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی شاری قامیشلۆ، بۆ شەڕڤانی قەسەدە زولفەقار قامیشلۆ (محەمەد محەمەد) کە ٢٥ ی کانوونی دووەم لە عەین عیسا شەهیدبوو، مەراسیمی بەخاکسپاردن بەڕێوەچوو؛ بۆ گەریلای هەپەگە مەزڵوم یەکتا (محەمەد شێخ حەمدی) کە ١٥ ی شوباتی ئەمساڵ لە قەندیل شەهیدبوو، مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو. سەدان دانیشتووی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری قامیشلۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنە سەربازییەکان و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جەزیرە و بنەماڵەی شەهیدان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، فاتمە ئەلجاسم قسەی کرد و جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان لەسەر ڕێچکەی شەهیدان.
فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی قامیشلۆ نەزیر سۆفی تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی تشرین، گوتی: "ناوی بەنداوی تشرین بووەتە بەنداوی شەهیدان".
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، عومەر ئەل حەمید باسی تێکۆشانی شەهید زولفەقار قامیشلۆی کرد و گوتی: "جێگەی شەهیدان بەرزە، ئەوان لە دڵی ئێمەدان".
پاشان بەشداربووان گوێبیستی دەنگی شەهید مەزڵوم یەکتا بوون، کە تێیدا باسی تێکۆشانی خۆی دەکات. دواتر ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. تەرمی شەهید زولفەقار بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.